ماڵ و سامانی کەنیسە
ئیلحاد لەتەرازودا -10-
ئاڤار قەرەداخی
کەنیسە خاوەنی سەروەت و سامانێکی زۆر بوو ، بەجۆرێك
دەتوانین بڵێین پاپا لەو ماوەو سەردەمەدا گەورەتین دەرەبەگی ئەوروپای سەدەکانی
ناوەڕاست بوو [1] ،
مێژوونوسی بەناوبانگ (ویل دیورانت) دەڵێت : کەنیسە گەورەترین خاوەنداری زەوی بوو ،
وەگەورەترینی دەرەبەگەکان بوو لەئەوروپا ، بۆنمونە دێر (فلدا) خاوەنی (15000)
کۆشکی بچوك بوو ، ھەروەھا دیر (سانت جول) خاوەنی (2)ھەزار کۆیلەی زەوی بوو ،
ھەروەھا (ئەلکوین فیتور)یەکێك لەپیاوانی ئاینی بوو خاوەنی (20)ھەزار کۆیلەی زەوی
بوو .
کەنیسە ماڵ و سامان و زەویەکی زۆریشی بەناوی وەقفەوە
دەست بەسەرا گرتبوو ،بەشێوەیەك یەکێك لەچاکسازەکانی کەنیسە بەناوی (ویکلیف) دەڵێت
: کەنیسە خاوەنی یەك لەسەر سێی زەویەکانی ئینگلتەرا بوو ، لەھەمانکاتدا باجێکی
زۆرو گرانی لەبەشەکەی تریشی وەردەگرت .
ئەمە جگە لەدەیان باجی تر کەکەنیسە لەخەڵکی وەردەگرت
وەکو باجی (العوشر) باجی ساڵی یەکەم (سنە الاولی) کە پاپا حەنای بیست و دووەم
ھەستا بەدانانی .[2]

No comments:
Post a Comment