Monday, 31 July 2017

ئیلحاد لە تەرازوودا ــ ٥ ــ

هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئیلحاد
ئاڤار قەرداخی
٭ چەوساندنەوەی مەسیحیەکان : دوایی زۆربوونی ژمارەی مەسیحیەکان ئیمپراتۆری ڕۆمانی هەڵوێستی گۆڕی کەلەسەرەتادا گرنگی بەئاینی مەسیحی نەداو ڕێگری لێنەکرد ، بەڵام دواتر لەساڵی (٦٤)ز ، ئیمپراتۆر نیرۆن مەسیحیەکانی تۆمەتبارکرد بەسوتاندنی ڕۆما و سیاسەتێکی توندی لەبەرامبەریان گرتە بەر .
مەسیحیەکان لەسەردەمی ئیمپراتۆر دمیتیانوس ساڵی ۹٦ ز . دا بەرەوڕووی هەڵمەتێکی دیکەی چەوساندنەوەو سەرکوتکردن بوونەوە ، سەدەی سێیەمی زاینیش ، سەردەمی چەوساندنەوەو کوشت و بڕی مەسیحیەکان بوو ، ئەمەش کاری یەك یان چەند ئیمپراتۆرێکی سەدەکە نەبوو ، بەڵکو هەموویان وابوون ، مەسیحیەکان لەسەردەمەکانی پاشایان سبتیەسیوس سیفیروس ساڵی (۱۹۳ ــ ۲۱۱) و ، دیکیوس (۲٤۹ ــ ۲٥۱ ) ز ، دیقلدیانوس (۲٨٤ ــ ۳۰٥) ز بەرەو ڕووی چەوساندنەوەمبوونەوه . ــ پوختەی مێژووی ئەوروپا ، ل ٦۰ ــ ٦۱ ــ
سەبارەت بەهۆکارەکانی چەوساندنەوەی مەسیحیەکان مێژوونوسان ئاماژە بەوەدەدەن ، یەکێك لەهۆکارەکانی پەیوەندی بە نەپەرستنی ئیمپراتۆرەوە بوو ، مەسیحیەکان ئەوەیان بەبتپەرستیەکی قێزەون دەزانی ، کەبەهیچ جۆرێک مایەی قسەلەسەرکردن و نەرمی نواندن نەبوو ، لەکاتێکدا پەرستنی ئیمپراتۆر لەئاینی کۆنی ڕۆمانیدا یەکێک بوو لەکۆڵەکەکانی دەسەڵات و پایەیەك بوو لەپایەکانی یەکێتی وڵات و دیاردەیەك بوو لەدیاردەکانی وەلاء ، دەسەڵاتدارانی ڕۆما مەترسیەکی پڕ هەڕەشەیان دەبینی لەو مەسیحیانەی کە پەرستنی ئیمپراتۆریان نەدەسەلماند ، نەك تەنها بۆ دەسەڵاتی ئیمپراتۆر ، بەڵکو بۆسەر تەواوی ئیمپراتۆرییەکەیان ، تاوانێکی لەو جۆرەش خاوەنەکەی شایانی هەموو جۆرە سزایەك بوو . ــ مێژووی ئەوروپا لەسەدەکانی ناوەڕاست ، ل ۳۳ ــ ۳٤ ــ
بەپێی بۆچونی جیفری برۆن پاڵنەرە سەرکەیەکانی کوشت و بڕو چەوساندنەوەی مەسیحیەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەنەبوونی مەسیحیەکان لەبەخوا دانانی ئیمپراتۆرو نەجونە نێو ڕیزەکانی سوپای ئیمپراتۆری و جەختکردنەوەیان لەسەر ئەوەی تەنها دەسەڵاتێک بەسەریانەوە کتێبی پیرۆزو گوێڕایەڵی خوایەو بەس ، بۆیە پاشاکان ئەوەیان بەمەترسیەك دەزانی کەهەڕەشە لەدەسەڵاتی ڕەهاو ئیمپراتۆریەتی فرەبەشیان دەکات ، لێرەوە ڕۆمانیەکان وەرگرتنی مەسیحیەتیان بەتاوان دەزانی لەڕووی دەوڵەتدا ، بۆیە کۆبوونەوەکانی مەسیحیەکانیان قەدەغەکردو شاڵاوی چەوساندنەوە لەدژیان ڕێکدەخرا . ــ پوختەی مێژووی ئەوروپا ، ل ٦۱ ــ
ئیمپراتۆر تراجان لەماوەی دەسەڵاتی خۆی لەنێوان (٥٤ ــ ٦٨) ز ، هەستا بەکوشتنی بەکۆمەڵ و چەوساندنەوەی مەسییەکان ــ کواشف زیوف ، ص ۲۹ ــ
نیرۆن مەسیحیەکانی ڕۆمای وەك خۆراك و سوتەمەنی دەهێنا بۆئەو ئاگرەی لەساڵی ٦٤ کردیەوە ! ــ پوختەی مێژووی ئەوروپا ، ل ٦۱ ــ
لەسەردەمی حوکومڕانی تراجانیشدا لەنێوان ساڵانی (۹۷ ــ ۱۱۷) شوێنکەوتوانی ئاینی مەسیحی لەتاو ئەشکەنجەو سزاکانی هەڵدەهاتن ، تراجان کۆبونەوە نهێنیەکانیشی قەدەغەکردوو هەرکەسێك تۆمەتی مەسیحی بوونی بدرایەتەپاڵ ئەوا لەسێدارە دەدرا .
لەسەردەمی ئیمپراتۆر (دیکیوس ) لەنێوان ساڵانی (۲٤۹ ــ ۲٥۱) فەرمانی چەوساندنەوەی بۆهەموو مەسیحیەکان دەرکرد ، لەسەردەمی ئیمپراتۆر (دیقلیدیانوس ) لەنێوان ساڵانی (۲٨٤ ــ ۳۰٥) چەوساندنەوەی مەسیحیەکان بەردەوامی هەبوو ، فەرمانیکرد بەڕووخاندنی کەنیسەکان لەمیصر ، وەسوتاندنی کتێبەکانیان و زیندانیکردنی ئەسقوفەکانیان . ــ کواشف ، ص۳۰ــ
هەرچەندە دقلدیانوس بەیەکێک لەئیمپراتۆرە چاکسزازوو دادپەروەرەکانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی دادەنرێت .
چەوساندنەوەی مەسیحیەکان بەردەوامی هەبوو هەتا هاتنە سەردەسەڵاتی (قوستەنتینی گەورە ) کە لەساڵی (۳۱۳) بەپێی مەرسومی بەناوبانگی (میلان) ئەو هەنگاوەی هەڵگرتوو دانی نابەمەسیحیەتدداو ئاینی مەسیحی بوو بە یەکێک لە ئایننە دانپیانراوەکانی ئیمپراتۆریەت ، لەساڵی (۳۹٥)ز ، ئیمپراتۆر (ثیودسیوس) ئاینی مەسیحی کردە یەکێك لەئاینە فەرمیەکانی تری ئیمپراتۆریەت ، لەوەش زیاتر ئیمپراتۆریەتی ڕومانی دەستیکرد بەچەوساندنەوەیمئاینەکانی تر . ــ مێژووی ئەوروپا لەسەدەکانی ناوەڕاست ، ل ۳٥ ــ ۳٦ ــ

Saturday, 29 July 2017

ئیلحاد لە تەرازوودا ــ ٤ ــ

هۆکارەکانی دەرکەوتنی ئیلحاد لە ئەوروپا

ئاڤار قەرەداخی

ئەگەر بمانەوێت بەوردی لەهۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئیلحاد بکۆڵینەوە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ مێژووی ڕوژئاواو بیخوێنینەوە ، چونکە ئیلحاد بەو واتایەی نکوڵی کردنبێت لەبوونی خوداو باوەڕنەبوون بێت بە دروستکەرێك داهێنراوێکی ڕۆژئاواییە ، بۆیە گرنگە لەسەرەتاکانی دەرکەوتنی مەسیحیەتەوە خوێندنەوەیەك بکەین هەتا سەدەکانی کۆتایی کەئیلحاد تێیدا بەتەواوی دەردەکەوێت و بڵاو دەبێتەوە لەبەشەکانی پێشووشدا ئەوەمان خستە ڕوو کە بەڕای زۆربەی توێژەران لەدوایی سەدەی شانزەو لەسەرەتاکانی سەدەی هەژدە سەریهەڵداوە بەواتانوێیەکەی کەنکوڵی کردنە لەبوونی خوودا .

٭ خوداوەندەکانی ڕۆمان پێش بوون بەمەسیحی : لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی خودا گەلێکی زۆر دەپەرستران و هەرخودایەك تایبەت بوو بەبوارێکەوە ، وەکو خودای چاندن و خوداێ دارستان و خداوەندی سەربازان ، لەگەڵ چەندین خودای تر ، هەندێك لەخوداکانیان بەناوبانگ بوون و لەنێو خەڵکدا زیاتر قوربانیان پێشکەش دەکرا ، لەوانە :

أ ــ ژووپیتەر :خوداوەندی ئاسمانی ساماڵ کەبەچەندین ناو دەپەرسترا ، ئەوەی توانای پێدەردەکەوت ژووپیتەری لێدەر بوو ، هەندێك جار سەرکردەی سەرکەوتوو لەجەنگدا قوربانی پێشکەشی ژووپیتەر دەکرد ، لێرەدا ژووپیتەر سیتیتور بوو ، واتە خوداوەندی سەرکەوتنی جەنگ بوو کەسەرکەوتنی دەدا بەدەوڵەت و سەربازەکانی بەسەر دووژمناندا ، لە کابیتوڵ پەرستگایەکی گەورەی بۆدروستکرابوو کەبەمەڵبەندی ئاینی نەتەوەیی ڕۆمانەکان دادەنرا .

ب ــ مــارس : خوداوەندی گەشەو پیاوەتی و هێزی وەچەنانەوەبوو ، کەلەجەنگدا کاریگەری دەردەکەوت و لەدەرەوەی ڕۆما پەرستگایەکی بۆدروستکرابوو ، لەکاتی جەنگدا دەکرایەوەو لەکاتی ئاشتیدا دادەخرا و لەمەیدانەکەیدا ئەنجومەنە سەدیەکان کۆدەبوونەوە .

ج ــ ساتۆرنوس : خوداوەندی چاندن یەکێك لەکۆنترین خوداوەندەکانی ڕۆمان بوو کە کوشتوکاڵی فێری دانیشتوان کردووەو باوەڕوایە بەبنەڕەت خوداوەندێکی یۆنانی بێت و هاتبێت بۆ دەشتی لانیوم لەوێ پاش ململانێی لەگەڵ زیوسی گەورەی خواوەندانی ڕۆمان خۆی شاردبێتەوە .

د ــ سیرس : خواوەندی پیت و بەرهەم و کوشتوکاڵ بوو .
چەند خوداوەندێکی تریش هەبوون وەکو بالیس و فروس و جونوی خواوەندی ئاسمان و ڤینۆس خواوەندی جوانی و خۆشەویستی ، ئەمەجگە لەوەی پەرستنی پاشاکانیش لەنێویاندا بڵاو بوو . ــ پوختەی مێژووی شارستانیەتەکان ، ب ۱ ،ل ٤۱۹ ــ ٤۲۰  .

٭ دەرکەوتنی مەسیح : لەکۆتا ڕۆژەکانی ئیپراتۆریەتی ڕۆمانی دەروونەکان ماندوو و بێزار بوون ، لەئەنجامی ئەو ئەزموونە تاڵانەی لەو جیهانەدا تێپەڕدەبوو ، دڵەکان پڕ لەبێهیوایی بوون و خوازیاری حەسانەوەی دوای مەرگ بوون لە ژیانێکی دیکەدا .
لەوکاتەدا جیهان هەواڵی هاتنی کەسێکی بیست کەپێی دەوترا (یەسوعی مەسیح ) کەموژدەی بەوەدەدا ئەمجیهانە سەرپێی و ڕابواردن و یانەی گاڵتەو سەختیەکانەو ئەوانەی بڕوادێنن و کاری چاکەدەکەن و کەسانی بێهیوای وەك بێوەژن و هەتیوان لای پەروەردگاریان پاداشت وەردەگرن ، ئەویش ئەوەیە کەلەڕۆژی پاداشت وەرگرتنەوەدا لەگەڵ زاتی پیرۆزیدا یەك دەبن ئەمەش لەگەڵ فرەخودایی پێشینەکاندا پێکیانداداو خەریک بوو تێك دەشکا ، پشتیوانانیشی هەستیان بەپێویستی یەکێتی کرد ، بۆیە لەپشت ئەمەوە کڵێسای مەسیحی کەبەدەست ئازارو ستەم و چەوساندنەوەوە دەیناڵاند ڕاوەستاو دواتر لەسەرەتاکانی سەدەی چوارەم توانی قوستەنتین بێنێتە ڕیزی خۆی . ــ پوختەی مێژووی ئەوروپا ، ل ٥٦ ــ
یەسوعی مەسیح  لەسەردەمی ئیمپراتۆر (طیباریوس)دا ، هەستا بەبانگەواز بۆئاینەکەیی و مژدەی ئاینێکی نوێی دا بەگوێی جیهاندا . ــ تاریخ الحضارات العام ، ج۲ ،ص ٤۲۰ .
سەرەتای بانگەوازەکەی مەسیح لە فەلەستینەوەبوو ، دواتر بەخێرایی بەهەرێمەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیدا بڵاو بوویەوە . ــ مێژووی ئەوروپا لەسەدەکانی ناوەڕاست ،ل ۲٨ ــ
سەرەتا ئاینی مەسیحی لەنێوان هەژاران و کۆیلەکاندا بڵاو بوویەوە ، بەڵام هێندەی نەبرد لەماوەی دواتردا پەڕیەوە بۆ نێو ناوەندە کۆمەڵایەتیە جیاجیاکان و بەشەکانی ئیمپراتۆریەتەکەو بوو بەهێزێکی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی .
چەند هۆکارێك لەبڵاو بوونەوەیدا بەشداربوون ، لەوانە فراوانبوونی ئیمپراتۆریەتەکەو پەیوەستی بەشەجیاجیاکان بەیەکترەوە بەهۆی ڕێگە پەیوەندیەبەهێزوو چاکەکان و بازرگانیەچالاکەکانەوە ، وێڕای زاڵبوونی زمانی لاتینی و زمانی یۆنانی لەبەشی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتدا ، ئەمە کاری موژدەدەرانی ئاینی نوێی ئاسان کردبوو ، سەرەڕای ئەمانە ڕێکخستنی وردی کڵێسا کەگەورەییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (ئەبە) یەکەمینەکانی کڵێسا بەتایبەت قەدیس پۆڵس و قەدیس بوترس .
جێی تێبینیە لەسەرەتادا ئێمپراتۆر گرنگیەکی وای بەچالاکی مەسیحیەکان نەداو بەدەستەیەکی بچوکی ئاینی دادەنان کەوەك دەستە بچوکەکانی دیکەوابن ، بەڵام ژمارەی مەسیحیەکان کەزیادی کردو بوونیان بەهێزی ڕێکخراو ، پاشاکانی ڕۆمانی لەدژیان وروژاندو کەوتە لێدان و چەوساندنەوەی مەسیحیەکان و پەیڕەوی سیاسەتی سەرکوتکردن بەرامبەر بەرامبەر بەمەسیحیەکان . ــ پوختەی مێژووی ئەوروپا ، ل ٦۰ ــ

ئایە خۆر بەدەوری زەویدا دەسوڕێتەوە ؟؟؟

ئایە زەوی دەسوڕێتەوە ؟

ئایه‌تی {وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَّهَـا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيم} هه‌ندێك له‌موسوڵمانان وای ته‌فسیر ده‌كه‌ن كه‌ مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه‌ زه‌وی وه‌ستاوه‌و خۆر به‌ده‌وریدا ده‌سورێته‌وه‌ ، وه‌هه‌ندێك له‌ زانایان وایان ته‌فسیر كردوه‌ ، وه‌ك شیخ صاڵح فوزان ، به‌قسه‌ی شێخ بندریش شیخ بن باز به‌هه‌مان شێوه‌ وای ته‌فسیر كردوه‌  ، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جار گرفتی بۆ گه‌نجانی موسوڵمان دروست كردوه‌ .
ئێمه‌یش لێردا به‌كورتی ته‌نها له‌رووی زانایانی ئاینیه‌وه‌ باسی ده‌كه‌ین   باسی ده‌كه‌ین و ناچنه‌وه‌ بۆلای گه‌ردوون ناسه‌كان و زانست چی ده‌ڵێت له‌و باره‌یه‌وه‌ .

موفه‌سیری گه‌وره‌ سید قتب پێش زیاتر له‌ 60 ساڵ به‌م جۆره‌ ته‌فسیری كردوه‌ (زانایان پێشتر وایان ده‌زانی خۆر سابته‌و هیچ جوڵه‌یه‌كی تیانیه‌ به‌ڵام ، له‌م ئه‌خیرانه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ خۆر به‌راستی ده‌روات به‌یه‌ك ئاراسته‌ ، وه‌ خێراییه‌كه‌ی زانایانی گه‌ردونی دیارییان كردوه‌ به‌ 12 میل ، له‌یه‌ك سانیه‌دا ) وه‌ لەتەفسیری گوڵشەن و تەفسیری ڕەوان بەهەمان شێوە هەردوو موفەسیر (دکتۆر نیزامەدین و مەلا مەحمودی گەڵاڵی)باسی ئەوەدەکەن کە خۆر دەڕوات و لەگەڵیشیدا زەوی لەدەوری خۆر  سوڕ دەخوات ، هەروەها شێخ محمد ناصرالدین ئەلبانی دەڵێت کە زەوی سوڕ دەخوات لەدەوری زەوی و خۆریش دەڕوات بەرەو مەنزڵی خۆی .
شێخ ئەحمەد موسەفا مەراغی لەتەفسیری (مەراغی) دەڵێت زەوی و مانگ و خۆر مەلەدەکەن لە ئاسماندا ، وەك چۆن ماسی مەلەدەکات لە ئاودا .
شیخ محمد سایس له‌كتێبی (تفسیر ایات الاحكام ، مجلد 1) ده‌ڵێت : له‌قورئاندا هیچ ئایه‌تێك نیه‌ باسی ئه‌وه‌ بكات كه‌زه‌وی وه‌ستاوه‌و ناسورێته‌وه‌ ، به‌ڵكو ئاماژه‌مان هه‌یه‌ بۆسورانه‌وه‌ی زه‌وی .

ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌و دوو ئایه‌ته‌كه‌ی دواتری وه‌رگرین ، ئه‌وا بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ باسی وه‌ستاوی زه‌وی ناكات ،
({وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَّهَـا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيم ، وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّى عَادَ كَالعُرجُونِ الْقَدِيمِ ، لاَ الشَّمْسُ يَنبَغِي لَهَآ أَن تدْرِكَ القَمَرَ وَلاَ الْلَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ}یس 38 -40
واته‌ : خۆر به‌ره‌و جێگای جێگیر بوونی خۆی ده‌ڕوات ، ئه‌مه‌ش له‌كارو دروستكراوه‌كانی خودای خاوه‌ن توانای بێ ئه‌ندازه‌و خاوه‌ن زانیاری بێ سنوره‌ ، هه‌ر شه‌وه‌و قۆناغێكمان بۆمانگ داناوه‌ ، هه‌تا بچوك ده‌بێته‌وه‌ دوای پربوونی ، كه‌وه‌ك په‌لكی دارخورما ده‌رده‌كه‌وێت ، خۆر له‌مه‌داری خۆیدا ده‌خولێته‌وه زۆر دوور له‌مه‌داری مانگ ، شه‌و به‌دوای رۆژدا دێت و رۆژیش به‌دوای شه‌ودا به‌پێی ئه‌و نیزامه‌ی خودا بۆی داناون .
وە (مامۆستا علی باپیر)لەکتێبی (الاسلام کما یتجلی فی کتاب الله)دەڵێت : ئه‌گه‌ر سه‌یری ئایه‌تی (40)بكه‌ین خوای په‌روه‌ردگار باسی سورانه‌وه‌ی (خۆر ،الشمس ، مانگ ،القمر ) ده‌كات كه‌ دوانن به‌ڵام له‌كۆتایی ئایه‌ته‌كه‌دا ده‌فه‌رموێت (وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ) هه‌موویان له‌مه‌داری خۆیاندا ده‌سورێنه‌وه‌ (يَسْبَحُونَ) كۆیه‌ به‌ڵام ته‌نها باسی (خۆر ،مانگ )كراوه‌ له‌ئایه‌ته‌كه‌دا ، بۆیه‌ مه‌به‌ست له‌ (وَلاَ الْلَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ) زه‌وییه‌ چونكه‌ به‌هۆی سورانه‌وه‌ی زه‌وییه‌وه‌ به‌ده‌وری خۆیدا شه‌و رۆژ دروست ده‌بێت .
وه‌ ئایه‌تمان هه‌یه‌ باسی له‌ جۆڵه‌ی شاخه‌كان ده‌كات ((وَتَرَى الْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةً وَهِيَ تَمُرُّ مَرَّ السَّحَابِ صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ)) واته‌ : شاخه‌كان ده‌رۆن وه‌ك هه‌وره‌كان له‌كاتێكدا ئێوه‌ واده‌یبینن كه‌ راوه‌ستاون و جوڵه‌یان تیانیه‌ ، ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر جوڵه‌ی زه‌وی و چونكه‌ جوڵه‌ی زه‌وی یه‌عنی جوڵه‌ی شاخه‌كانیش .
و الله اعلم

Wednesday, 26 July 2017

ئایە ئیسلام بەزەبری شمشێر بڵاو بۆتەوە ؟

 ئایە ئسلام بەزەبری شمشێربڵاو بۆتەوە

ئاڤار قەرەداخی

ئەمە یەکێکە لەوبابەتانەی قسەی زۆر لەسەر دەکرێت ، منیش هەوڵم داوە وەڵامێك بخەمەروو وە پێچەوانەکەی بسەلمێنم ، بابەتەکەم کردوە بەسێ تەوەرەوە ، لەتەوەرەی یەکەمدا باسی ئازادی بیروو باوەڕ دەکەین لەروانگەی قورئانەوە ، لەتەوەرەی دووەمدا باسی دابین کردنی ئازادی ئاینی دەکەین بۆ ناموسوڵمان لەکۆمەڵگەیەکی ئیسلامیدا ، لەتەوەرەی سێ یەمدا بەشێوازی پرسیار هەوڵم داوە بەتەواوی بیسەلمێنم  کە ئیسلام بەزەبری شمشێر بڵاو نەبۆتەوە ، بەوهیوایەی خزمەتێكم بەئیسلام و موسوڵمانان کردبێت .  

تەوەرەی یەکەم
ئازادی بیرو باوەر
١ – (لا اکراه فی الدین قد تبین الرشد من الغی) البقرە ٢٥٦
واتە : باوەر هێنان بەئاین هیچ زۆرە ملێیەکی تیانیەو ،نابێت بەزۆر بێت ، خودا رێگای راستی لەرێگای چەوت جیاکردۆتەوە .
٢ _ (وقل الحق من ربکم فن شاء فلیٶمن ومن شاء فلیکفر) الکهف – ٢٩
واتە : ‌ئەی محمد بەو بت پەرست و بێباوەرانە بڵێ : حەق و راستی ئەوەیە کە لەلایەن پەروەردگارتانەوەیە ، کەبەناردنی قورئانی پیرۆزو ئاینی ئیسلام خراوەتە پێش چاوتان و بەهۆی ئەو پەیامەوە رێگای راستی ژیان لە رێگای چەوت جیا بۆتەوەو ئاشکرا بووە ،هەر کەسێك دەیەوێت ، بائیمان بێنێت و چاکەکار بێت ،هەرکەسێکیش دەیەوێت بابێباوەربێت و خراپە کاری بۆخۆی هەڵبژێرێت .
٣ _ (ولو شاء ربك لأمن فی الأرض کلهم جمیعا أفأنت تکره الناس حتی یکونوا مٶمنین ) یونس – ٩٩
واتە : ئەی پێغەمبەر ئەگەر پەروەردگاری تۆ بیویستایە سەرجەم دانیشتوانی سەرزەوی بەجارێك ئیمانیان دەهێنا ، وەوای دروست دەکردن کەبەهیچ شێوەیەك توانای بێ باوەریی و خراپەکارییان نەبوایە ، بەڵام خودا ئەوەی نەویستوە ، ئەی محمد ئایە تۆ دەتەوێت زۆر لە خەڵکی بکەیت و بەزۆر ناچاریان بکەیت تا رێگای راست بگرنەبەرو ئیمان بهێنن ؟!
٤ _ (لست علیهم بصیطر) غاشیە – ٢٢
واتە :ئەی محمد تۆ توانات بەسەر ئەوانەدا نیە ، تا بەزۆر ئیمان بخەیتە ناودڵیان و ئیمانیان پێ بێنی .
٥ – (فإن اعرضوا فما أرسلناك علیهم حفیظا إن علیك إلا البلاغ ) شورا – ٤٨
واتە : ئەی پێغەمبەر ئەگەر پاش نیشاندانی رێگای راست ، ئەو بێباوەرو بتپەرستانە هەرئیمانیان نەهێناو پشتیان هەڵکرد ئەوە تۆ هیچت لەسەر نیە ، ئێمە تۆمان نەناردوە بۆئەوەی چاودێرو ئاگاداربیت بەسەرکردەوەکانی ئەوانەوە ، بێگومان تۆهەر راگەیاندنی فەرمانی خودات لەسەرە .
تەوەرەی دووەم :
دابین کردنی ئازادی ئاینی بۆبێباوەران لەلایەن موسوڵمانانەوە 
١ – نابێت زۆر لەکەس بکرێت بۆ گۆرینی ئاینەکەی .
٢ – خاوەن کتێبە ئاسمانیەکان مافی ئەوەیان هەیە درووشمە ئاینیەکانیان بەجێ بهێنن ،وەنابێت کڵێساکانیان بروو خێنرێت و خاچەکانیان بشکێنرێت ، پێغەمبەر دەفەرمێت (أترکوهم وما یدینون ) واتە : واز لەخۆیان و ئاینەکەیان بهێنن .
ئیمامی عومەریش کاتێك فەتحی قودسی کرد ئەمانی دابەخەڵکەکە : کەژیانیان و کەنیسەکانیان وخاچەکانیان پارێزراوەو کەس زیانی پێ ناگات .
هەتا ئەگەر پیاوی موسوڵمان ژنی جولەکە یان گاوری هێنا ناتوانێت رێگەی چونە پەرستگای لێبگرێت.
٣ – ئسلام ئەوانەی بۆحەڵاڵ کردون کەئاینەکانی خۆیان بۆیانی حەڵاڵ کردوە ، لەخواردن و شتی تر جانابێت ، بەرازەکانیان بکوژرێت و خواردنەوەکانیان برژێنرێت ،مادام درووست بێت لەئاینی خۆیاندا .
٤ – ئازادی ژن هێنان وتەڵاقدان و نەفەقە کێشانیان هەیە بەپێی یاسای خۆیان .
٥ – ئیسلام کەرامەت و مافەکانیان دەپارێزێت و ئازادییان دەداتێ لەلێکۆڵینەوەو گوفتوگۆکردن لەسنوری عەقڵ و ژیریدا ،لەگەڵ پابەند بوون بەئەدەب و دورکەوتنەوە لەزبری و توندوتیژی .
٦ – ئیسلام بەرەوای داناوە سەردانیان و چونە لای نەخۆشیان بۆ هەواڵپرسین و دیاری بەخشین پێ یان ،وە هەروەها مامەڵەی کرین وفرۆشتن لەگەڵیاندا ، وە ئەوە جێگیرە کە پێغەمبەر کاتێ کۆچی دوایی کرد درعەکەی بارمتەبووە لەلای جولەکەیەك کە قەرزی لێکردبوو .
وەهەندێك لەصەحابەکان کاتێك مەرێك یان ئاژەڵێکیان سەردەبری بەخزمەت کارەکەی دەوت لەماڵە جولەکەکەی دراوسێمانەوە دەست پێبکە .
تەوەرەی سێ یەم :
چەند پرسیارێك بۆ ئەوانەی دەڵێن ئسلام بەزەبری شمشێر بڵاو بۆتەوە

١ – ئەگەر راستە موسوڵمانان هەرکەس باوەری نەهێنابێت کوشتویانە چۆن جولەکە دەما تا پێغەمبەر قەرزی لێبکات لەکۆتایی تەمەنیدا ؟ چۆن جولەکە دەما تا ابن عمر وەسیەت بکات بۆ مناڵەکانی تا دراوسێ جولەکەکەیان لەبیرنەچێ ، چۆن مەجوسیەك ئیمامی عومەر شەهید دەکات ؟ 
٢ – شوێنی ئیمان هێنان دڵە ئەگەر موسوڵمانان زۆریان لەخەڵك کردبا بۆئیمان هێنان دەبوو دوای نەمانی دەسەڵاتی موسوڵمانان ، خەڵکە تازە موسوڵمان بوەکە بگەرانایەتەوە سەر بیروباوەری پێشتریان ، بەڵام کوا بۆچی هەر لەسەر موسوڵمانی خۆیان بەدردەوام بوون ؟
٣ – ئەگەر خەڵکی بەئارەزووی خۆی ئیسلامی وەرنەگرتوە بۆچی ناوەکان دەگۆرێن بە عبدالله ، محمد ، عمر ،عثمان ، علی ، ابوبکر، مصعب   ....... ؟
٤ -  ئەو ناوچانەی فەتحی ئیسلامیان پێگەیشتوە ئاینەکانی تر هەرماون و بنبڕ نەکراون ، بۆنمونە 
‌أ – میصر : دوای ١٤٠٠ ساڵ لەحوکمی ئیسلام لە میصردا (١٠ ملیۆن) قیبتی تیا دەژی ئێستا دەی چۆن لەو ماوە درورێژەدا قیبتیەك دەما ئەگەر موسوڵمانان خەریکی قیبتی کوشتن بوونایە بەهۆی باوەرەکەیانەوە ؟
ب – ئەندەلوس : دوای ئەوەی موسوڵمانان ٨٠٠ ساڵ حوکمیان کرد دوای دەرکردنیان مەسیحی و جولەکە هەرمابوون ، ئەگەر بەس حەساری ئابوریان بخستایەتە سەر مەسیحی و جولەکە یەکەسیان نەدەمان لەماوەی ٨٠٠ ساڵدا دەی کوا بۆچی بنبر نەکران ؟
ج – هند : بۆماوەی ١٠٠٠ ساڵ موسوڵمانان حوکمیان تیاکرد بەڵام دوای ئەو ماوە درێژە هندۆسی و بوزی و ئاینەکانی تر ماون و موسوڵمانان روبعێکی هند پێك دەهێنن ئەگەر کوشتو بریانکردبێت چۆن وادەبێت ؟
٥ – چەندین وڵات هەیە فەتحی ئیسلامی پێ نەگەیشتوە ، بەڵام زۆر بەی خەڵکەکەی موسوڵمانە بۆنمونە : 
أ – ئەندەنوسیا : یەك سەربازی ئیسلامی نەچۆتە ناوی بەڵام زیاتر لە سەدا ٩٠ خەڵکەکەی موسوڵمانن ، بەکەم شمشیرو بەکام هێز ؟
ب – مالیزیا : بەهەمان شێوە یەك سەربازی نەچۆتە ناوی کەچی زیاتر لە سەدا ٦٠ موسوڵمانە ، باشە ئەو هەموو خەڵکە چۆن موسوڵمان بوون ؟
ج – ئەفریقیا : لەکەناری رۆژهەڵاتیەوە تامۆزەمبیق لەباشور، زۆرینری دانیشتوانی رۆژئاوای قارەکە موسوڵمانن ، لەکاتێکدا مێژوو هەواڵێکی وای تۆمار نرکردوە ، کەلەشکری موسوڵمانان چووبێتە ناو هیچ کام لەم خاکانە ، دەی چۆن موسوڵمان بوون 
٧ – لەئیستاشدا ئیسلام بەو هەموو رێگری و بەربەستانەی بۆی دروست دەکەن ،سەرەرای لاوازی ودواکەوتوویی موسوڵمانان ، کەچی بەردەوام خەڵکی لەهەمودونیاوە موسوڵمان دەبن ، لەئەوروپاو ئەمەریکا خەڵکی بۆلای ئیسلام دێن ، بەکام هێزوو بەکام شمشێر ؟
گۆستاڤ لۆبۆن لەکتێبی (الحظارە العرب) دەڵێت : روونی ئیسلام فەرمانکردنی بەداد گەری و چاکەکاری بەتەواوی هاریکاری ئەو ئاینەی کرد ،کە بەجیهاندا بڵاو بێتەوە ،دۆیە موسوڵمان بوونی زۆرلەگەلانی مەسیحی بۆئەو هۆکارە دەگێرینەوە ،وەك مصریەکان کەلەسەردەمی قەیسەرانی قوستەنییە مەسیحی بوون ، بەڵام کاتێك بنچینەکانی ئیسلامیان زانی موسوڵمان بوون ، هەر لەبەر ئەوهۆکارەش نابینین هیچ گەلێك دوای موسوڵمان بوونی بووبێتەوە بەمەسیحی جائەوگەلە بەدەسەڵات بووبێت یان بێ دەسەڵات . هەروەها دەڵێت : ئیسلام قورئانی بەزەبری شمشێر بڵاونەکردۆتەوە ، بەڵکو تەنها بەبانگەواز وای لەگەلان کردوە موسوڵمان ببن و ئیسلام بەرێباز بزانن .
لەکۆتایدا دەڵێم ئیسلام بەزەبری شمشێر بڵاو نەبۆتەوە ،بەڵکو خەڵکی بەئارەزووی خۆیان وەریان گرتوە ، وەك مامۆستا محمودی گەڵاڵەیی  دەڵێت :  ئیسلام روودەکاتە هەستی ئادەمیزادو لەناخی دەدات ،روودەکاتە عەقڵ و هۆشی مرۆڤ ،روودەکاتە ویژدان و سرووشتی ،روودەکاتە هەموو کیان و کەسایەتی ئینسان بەهەموو لایەنێکیەوە ، بەبێ چاوبەستەکی و هەڵخلیسکاندن و هەڵخەڵەتاندن و زۆر لێکردن ، بانگی حەقیان بەگوێدا دەدات بۆئەوەی لەناخەوە ئادەمیزادەکە بگۆڕێت و بەقەناعەتەوە بێتە سەرئاینی پیرۆزو بەحەزەوە بیرووباوەری ئیسلامی وەربگرێت ، بەحەماسەتەوە داکۆکی لێبکات و پابەندی بێت . 

سەرچاوەکان

١ – قورئانی پیرۆز
٢ – تەفسیری رەوان ، ملا محمودی گەڵاڵەیی
٣ -  تەفسیری گوڵشەن ، د . نظام الدین عبد الحمید
٤ – فیقه سنە ، سید سابق ، و. حەمە ئەمین ئەحمەد بەرزنجی
٥ – محمد لەدیدی بیانیەکاندا ، یامن الحجە ، و. موزەفەر عەوڵا قەسرێی 
٦ ــ مێژووی شێوێنراومان ، یوسوف قەرزاوی ،و.ئیکرام کریم .

هاوڕەگەزبازی

هاوسەرگیری  هــــــاوڕەگـــــــەزی

ئاڤار قەرەداخی
بەشی یەکەم

زەواجی هاوڕەگەزی ئەو گرێبەستەیە کە لەزەت وەرگرتن لەیەکتر ڕێگەپێدەدات لەنێوان دوو کەسی هاوڕەگەزدا ، واتا دوو نێر یان دوو مێ .
وشەی (هۆمو سیۆسواڵێتی) HOMOSEXUALITY  کەدەلالەتە لەپەیوەندی سێکسی نێوان دوو کەسی هاوڕەگەز زانای سویسری (بنکیرت) لەساڵی (۱٨٦۹) بەکاریهێنا دواتر لەنێو زانستەکۆمڵایەتی و دەرونی و سروشتیەکان و یاساشدا بەکارهات .
لەڕوی مێژوییەوە ئەگەر تەماشای هاوڕەگەزبازی بکەین دەبینین لەقورئاندا خودا بۆمان بەیان دەکات کە قەومی پەیامبەر (لوط ــ سەلامی خودای لەسەر) ئەو کارەیان کردوە وەک لەسورەتی (الاعراف ــ ٨۰ ) دەفەرمێت : (ٲَتَٲتون الفحِشَةَ ماسَبَقَكُم بِها مِن أحَد مِنَ العلمين)
توێژەرەوان لەسەر ئەوەن کە یەکەم قومێک کە پیاوان لەگەڵ پیاوان و ئافرەتان لەگەڵ ئافرەتان ڕاببوێرن قەومی لوط بوە  .
هەروەها لەچەندین شارستانیەتی کۆندا ئەم ڕەفتارە بونی هەبوەو نێربازی تیایاندا هەبوەو مومارەسەیان کردوە ، وەک شارستانیەتی (بابلی ، کلدانی ، کەنعانی ) وە لەشارستانیەتی یونانیشدا هەبووە .
هەندێک سەرچاوەش ئاماژە بەوەدەکەن کەلەنێو عەرەبیشدا شزوزی جنسی هەبوە جاپیاو لەگەڵ پیاو بوبێت یان پیاو لەگەڵ مێرمنداڵ بوبێت یان ئافرەت لەگەڵ  ئافرەت بوبێت .
لەنێو هەندێک لەو هۆزانەی کەتائێستاش بەشێوەیەکی سەرەتایی ژیانیان دەکەن هاوڕەگەزی بوونی هەیە وەک هۆزی (موهانە)لە هندیە سورەکان ، هەروەها هۆزی (الأبورجین) لەسین هەڵدەستن بەسازدانی ڕێوڕەسمی هاوسەرێتی لەنێوان کوڕان ، وەهۆزی (سیوان) لە باشوری ئەفریقیا  ، هەروەها هۆزی (البابارو ) بەهەمان شێوە هاوڕەگەزی لای ئەوانیش هەیە .
لەنێو زۆربەی وڵاتانی جیهاندا شزوزی جنسی  لەڕوی یاسایی و کۆمەڵایەتیەوە ڕێکەپێنەدراو بوو وەبەپێی یاسا سزای بۆدانرابوو کە لزیندانیکردن لە لەیەك ساڵەوە دەستی پێدەکردوو لەهەندێ وڵاتیشدا سزاکە هەتا (۲۰) ساڵ دەڕۆیشت بەپێی یاسای وڵاتەکە خۆی .
پاشان هەندێک لەو وڵاتانە هەستان بە لابردنی ئەوسزایانە ، لەژێر کاریگەری بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکاندا .
………………..
لە ڕۆژئاوا بزوتنەوەی فێمینیزم  کاریەگەریەکی زۆری لەسەر هەبوە لەسەر ڕێگەدان و ئاساییکردنەوەی هاوڕەگەزی لەکۆمەڵگادا ، هەرچەندە زۆرێک لە ئاڕاستەفێمێنیزمیەکان داوایان نەکردوە هاوڕەگەزبازی هەبێت بەڵام ناڕاستەوخۆ حزمەتێکی زۆریان بەوپرسەکردوە کەدواتر لەژێر ناوی ئازادی و یەکسانی و ئازادی تاکەکەسیدا ڕێگای پێدرا .
لەڕۆئاوا چەندین چەمک بەتایبەت لەسەدەی (۱۹ و ۲۰) زۆر بەکاربران و تیشکی زۆریان خرایەسەر وەکو (باوك سالاری و نێر سالاری و سیستەمی دایکایەتی … )
کەهەریەک لەم چەمکانە ئاماژەی تایبەت بەخۆی هەبوو  ، باوک سالاری بەو سیستمەدەوترا کەهەموو خێزان لەژێر دەسەڵاتی باوکدا بوەو هەموو دەسەڵاتێکی بەسەر خێزانەکەیدا هەبوە .
نێر سالاری ئەو سیستەمەبوە کە نێر دەسەڵاتی تەواوی بەسەر ئافرەتددا هەبوە جیاوزی لەگەڵ باوک سالاری ئەوەیە باوک سالاری دەسەڵاتی بەسەر نێرینەکانی تری حێزانەکەیدا هەبوەو ستەمەکەئەوایشی گرتۆتەوە .
سیستەمی دایکایەتی لەلایەن چەند ئەنسرۆپۆلجیستێکەوە باسکرا کەپێیان وایە لەبەراییەکانی مێژوودا پێش ئەوەی سیستەمەکانی باوکسالاری بێنەئارا دایک لەحێزاندا سەنتەربوەو دەسەڵاتەکانی لابوەو هەروەها ناوو ناونیشانی مناڵی هەڵگرتوە ، لەلایەن ڕەوتەفێمینیزمەکانیشەوە جەختی زۆر لەسەر ئەمەکرایەوە .
فێمینزیستەکان کەهەموو ڕەوتەکانیان پیاویان بەهۆکاری ناڕەحەتی و نەهامەتیەکانی ئافرەتان ئەزانی هەستان هەریەکەو لای خۆیەوە چارەسەریان دەخستەڕوو لەنێویاندا فێمیایزمی ڕادیکاڵ کە لەهەمویان توندتربوو کەداوای کۆمەڵگایەکی بێپیاویان دەکرد ، هەروەها پێیان وابوو مادەم دەتوانرێت لەدەرەوەی ڕەحمی ئافرەت تۆوی پیاوو هێلکەی ئافرەت بپیتێنرێت پێویست ناکات ئافرەت سک بکات ، بەم شێوەیە لێدانێکی توند لەڕۆژئاوا بەر خێزان و گرنگی دایکایەتی و هەروەها جەنکێکیش لەدژی پیاوان و سیستەمی کۆمەڵایەتی بەرپاکرا .
دواتر لەدوای نەوەدەکانەوە چەندین کۆنگرەبەستران لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە کە کاریان لەسەر ئاساییکدنەوەی هاوڕەەزبازی دەکرد .

لەساڵی (۱۹۹٤) لە میسر کۆنگرەی دانیشتوان و گەشەپێدان بەسترا لەقاهیرە  لەژێر سەرپەرشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان کە داواکرا هەیکەلی خێزان بگۆڕێرێت و جێگای خێزانی هاوڕەگەزیشی تێدابکرێتەوە .
هەروەها لەساڵی ۱۹۹٥ لەپەکین کۆنگرەی ئافرەتان بەسترا کەتێیدا ــ ۷۰۰۰ ــ ئافرەت داوای مافی شزوزی جنسیان کرد .
هەر لەو کۆنگرەیەدا وشەی جێندەر ـــ gender ــ بەکارهێنرا ، کەپێشتر لە کۆنگرەی قاهیرە لە ــ ۵۱ ــ شوێندا بەکارهێنرا ، وەلەکۆنگرەی پەکیندا ــ ۲۳۳ــ جار بەکارهێنراوە .
جێندەر وەك لە ئینیسکلۆپیدای بەریتاایدا هاتوە بریتییە لە هەستکردنی ئینسان بەخودی خۆی کە نێرە یان مێیە وەلەزۆربەی کاتەکاندا پێناسی جێندەری و  سیفاتەجەستەییەکان یەکەگرن ، وەلەهەندێک حاڵەتیشدا هەستەجێندەریەکە ڕێک نیە لەگەڵ سیفاتە جەسەدیەکان .
واتا ئەگونجێت هەوێی جێندەری کەسێک کە لەڕوی بایلۆجیەوە نێرە مێ بێت و بەپێچەوانەشەوە !
لێرەوە ڕێگادەدرێت کە پیاو پیاوو ژن و ژن پێکەوە زەواجبکەن !
لیژنەی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەساڵی ــ ۱۹۹۷ ــ پێناسەی جێندەریان کردوە بەوەی کە ـــ : مەفهومێکی کۆمەڵایەتیە کەپەیوەست نیە بەجیاوازیە بایلۆجیەکانەوە .
ئەم پێناساندنانە هەمویان جەخت لەسەر ئاساییکردنەوەی هاوڕەگەزی دەکەن ، نەتەوە یەکگرتوەکان لە کتێبێکیاندا لەژێر ناوایشانی ـــ خێزان و تەحەدیەکانی ئایندە ــ لەلاپەڕەی ۳٦ ــ ٤۲ ، ــ ۱۲ــ جۆر خێزان ئەژمێررێت  کە یەکێکیان شزوزی جنسیە .
بەمشێوەیە لەژێر ناوی ئازادی و مافی تاکدا ڕێگادراوە بە هاوڕەگەزی ، تەنانەت ــ کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ پزیشکی دەرونی ــ  American Psychiatric Assocition  ــ لە بەرواری ــ  ۱٥ ؍۱۱؍ ۱۹۷۳ ــ لەژێر پاڵەپەستۆی ئەو کۆمەڵەو ڕێکخراوانەی بەرگریان لە هاوڕەگەزبازانەکرد هەستا بە لابردنی شزوزی جنسی لەنێو لیستی نەخۆشیەدەرونی و عەقڵیەکان لەکتێبی ــ Diagnostic Statistical Manual ــ کەبەیەکێک لە سەرچاوەهەرەسەرەکیەکان دادەنرێت لەدیاریکردنی شڵەژانەدەرونیەکان لەئەمریکاو زۆروڵاتی تر .
هەروەها لەساڵی ــ ۱۹۹۰ ــ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەستان بەسڕینەوەی شزوزی جنسی لەلیستی نەخۆشیەدەرونی و عەقڵیەکان دوای ئەوەی ئەو ڕەفتارە لەنێولیستەکەدا بوو پێشتر !
وڵاتانی ڕۆژئاوا پلەپلە زۆربەیان ڕێگەیانداوە بەهاوڕەگەزی و بەپێی یاسا ڕێکیان خستوە بەم شێوەیە :
یەکەم : هۆڵندا  ۲۰۰۱  ، دووەم : بەلجیکا ۲۰۰۳ ، سێهەم : ویلایەتی ماساشوس لەئەمریکا ۲۰۰۳ ، چوارەم : کەنەدا ــ ئیسپانیا ۲۰۰٥ ، پێنجەم : جمهوریەتی باشوری ئەفریقیا ۲۰۰٦ ، شەشەم : نەرویج ــ سوید ۲۰۰۹  ، حەوتەم : پروگال ــ ئەرجەنتین ۲۰۱۰ ، هەشتەم : مەکسیک "ویلایەتی کینتانا" ۲۰۱۱  ، نۆیەم : دانیمارک ۲۰۱۲ ، دەیەم : ئۆرۆگوای ــ نیویزلەندا ــ فەڕەنسا ــ بەڕازیل ۲۰۱۳  ، یانزەیەم : بەریتانیا " انگلتەرا ـ وێلز ـ سکۆتلەندا "  دوانزەیەم : کۆماری ئێرلەندا ۲۰۱٥ ، سیانزەهەم : ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ۲٥ یونیۆی ۲۰۱٥ لەهەموو ویلایەتەکاندا بڕیاری هاوڕەگەزی درا .
هەروەها چەندین ڕێکخراوی جیهانی و ناخۆیی هەن کەبەرگری لەهاوڕەگەزبازی دەکەن لەسەرو هەمویانەوە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و لقەکانی لەجیهاندا سەرەتای بەرگریکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ۱۹٥۱ ، وەلە ساڵی ۲۰۰٨  شەست و شەش ئەندامی ئیمزایانکرد کە سزا هەڵگیرێت لەسەر شزوزی جنسی ، وەدەیان کۆنگرەشیان بەستوە کە کار لەسەر شزوزی جنسی کراوە :
۱ ــ  ڕاگەیاندنی جیهانی اراستنی مافەکانی مرۆڤ ۱۹٤٨ .
۲ ــ ڕێکەوتنی ـCEDAW  ۱۹۷۹  .
۳ ـ کۆنگرەی دانیشتوان و گەشە لەقاهرە ۱۹۹٤  .
٤ ـ کۆنگرەی ئافرەتان ۱۹۹٥ لەپەکین  .
٥ ـ کۆنگرەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆئافرەتان لەنیۆرک ۲۰۰۰ .
لەهەموو ئەمکۆنگرانەدا  هاوڕەگەزی وەک مافێک و ئازادیەک خراوەتەڕوو وەبەرگریان لێکراوە ، ئاسانکاریان بۆکراوەو ، هەتا لەسەر ئاستی سەرکردەکانیش باسکراوە ، ئەوەتا ۲۷ ؍٦؍۲۰۱۳  ئۆباما لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی سەنیگال ــ ماکی سل ــ  تەرکیزی خستەسەر مافی شزوزە جنسیەکان و پارێزگاریکردن لێیان وە پاراستن و ڕێکەدانی بەهاوڕەکەزی سەرکەوتنی دیموکراتی ئەمریکا خستەڕوو ئۆباما .
ماکی سال ڕایگەیاند کەوڵاتکەی ئامادەنیە بۆ ڕێکەدان بەهاوڕەگەزی و هەڵگرتنی سزالەسەریان .
لەجیهانی ئیسلامیشدا چەند ڕێکخراوێک هەن بۆبەرگری لە هاوڕەگەزبازان بۆنمونە ڕێکخراوی ــ حلم ــ کە کورتکراوەی " حماية لبنانية للمثليين" یەکەم ڕێکخراوی لەوشێوەیەیە لەوڵاتێکی ئیسلامی و عەرەبیدا کە پاڵپشتی مادی دەکرێت لەدەرەوە .
هەروەها ڕێکخراوی " کیف … کیف " کە لەوڵاتی مەغریبەو ڕێکخراوێکی گەورەی سویسری بەناوی ــ best homo  ــ پاڵپشتی دەکات ، وەبڕی  یەك ملیۆن یۆرۆی پێبەحشرا لە ئاهەنگی دامەزراندنی ڕێکخراوەکە لە دار البیضاء ، ئەم دوو ڕێکخراوە هەردوکیان بەرگری لە هاوڕەگەزبازان دەکەن .

 دووفاقیەکانی مەریوان وریا قانع  (ئازادیی ڕادەرڕین و جێندەر) ئاڤار قەرەداغی مەریوان کەسێکە خۆی زۆر پێخوێنەوارە، بەردەوام هێرش دەکاتە سەر مو...