ئایە زەوی دەسوڕێتەوە ؟
ئایه‌تی {وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَّهَـا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيم} هه‌ندێك له‌موسوڵمانان وای ته‌فسیر ده‌كه‌ن كه مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه زه‌وی وه‌ستاوه‌و خۆر به‌ده‌وریدا ده‌سورێته‌وه ، وه‌هه‌ندێك له زانایان وایان ته‌فسیر كردوه ، وه‌ك شیخ صاڵح فوزان ، به‌قسه‌ی شێخ بندریش شیخ بن باز به‌هه‌مان شێوه وای ته‌فسیر كردوه ، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جار گرفتی بۆ گه‌نجانی موسوڵمان دروست كردوه .
ئێمه‌یش لێردا به‌كورتی ته‌نها له‌رووی زانایانی ئاینیه‌وه باسی ده‌كه‌ین باسی ده‌كه‌ین و ناچنه‌وه بۆلای گه‌ردوون ناسه‌كان و زانست چی ده‌ڵێت له‌و باره‌یه‌وه .
موفه‌سیری گه‌وره سید قتب پێش زیاتر له 60 ساڵ به‌م جۆره ته‌فسیری كردوه (زانایان پێشتر وایان ده‌زانی خۆر سابته‌و هیچ جوڵه‌یه‌كی تیانیه به‌ڵام ، له‌م ئه‌خیرانه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وت كه خۆر به‌راستی ده‌روات به‌یه‌ك ئاراسته ، وه خێراییه‌كه‌ی زانایانی گه‌ردونی دیاری‌یان كردوه به 12 میل ، له‌یه‌ك سانیه‌دا ) وه لەتەفسیری گوڵشەن و تەفسیری ڕەوان بەهەمان شێوە هەردوو موفەسیر (دکتۆر نیزامەدین و مەلا مەحمودی گەڵاڵی)باسی ئەوەدەکەن کە خۆر دەڕوات و لەگەڵیشیدا زەوی لەدەوری خۆر سوڕ دەخوات ، هەروەها شێخ محمد ناصرالدین ئەلبانی دەڵێت کە زەوی سوڕ دەخوات لەدەوری زەوی و خۆریش دەڕوات بەرەو مەنزڵی خۆی .
شێخ ئەحمەد موسەفا مەراغی لەتەفسیری (مەراغی) دەڵێت زەوی و مانگ و خۆر مەلەدەکەن لە ئاسماندا ، وەك چۆن ماسی مەلەدەکات لە ئاودا .
شیخ محمد سایس له‌كتێبی (تفسیر ایات الاحكام ، مجلد 1) ده‌ڵێت : له‌قورئاندا هیچ ئایه‌تێك نیه باسی ئه‌وه بكات كه‌زه‌وی وه‌ستاوه‌و ناسورێته‌وه ، به‌ڵكو ئاماژه‌مان هه‌یه بۆسورانه‌وه‌ی زه‌وی .
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌و دوو ئایه‌ته‌كه‌ی دواتری وه‌رگرین ، ئه‌وا بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه باسی وه‌ستاوی زه‌وی ناكات ،
({وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَّهَـا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيم ، وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّى عَادَ كَالعُرجُونِ الْقَدِيمِ ، لاَ الشَّمْسُ يَنبَغِي لَهَآ أَن تدْرِكَ القَمَرَ وَلاَ الْلَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ}ی‌س 38 -40
واته : خۆر به‌ره‌و جێگای جێگیر بوونی خۆی ده‌ڕوات ، ئه‌مه‌ش له‌كارو دروستكراوه‌كانی خودای خاوه‌ن توانای بێ ئه‌ندازه‌و خاوه‌ن زانیاری بێ سنوره ، هه‌ر شه‌وه‌و قۆناغێكمان بۆمانگ داناوه ، هه‌تا بچوك ده‌بێته‌وه دوای پربوونی ، كه‌وه‌ك په‌لكی دارخورما ده‌رده‌كه‌وێت ، خۆر له‌مه‌داری خۆیدا ده‌خولێته‌وه زۆر دوور له‌مه‌داری مانگ ، شه‌و به‌دوای رۆژدا دێت و رۆژیش به‌دوای شه‌ودا به‌پێی ئه‌و نیزامه‌ی خودا بۆی داناون .
وە (مامۆستا علی باپیر)لەکتێبی (الاسلام کما یتجلی فی کتاب الله)دەڵێت : ئه‌گه‌ر سه‌یری ئایه‌تی (40)بكه‌ین خوای په‌روه‌ردگار باسی سورانه‌وه‌ی (خۆر ،الشمس ، مانگ ،القمر ) ده‌كات كه دوانن به‌ڵام له‌كۆتایی ئایه‌ته‌كه‌دا ده‌فه‌رموێت (وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ) هه‌موویان له‌مه‌داری خۆیاندا ده‌سورێنه‌وه (يَسْبَحُونَ) كۆیه به‌ڵام ته‌نها باسی (خۆر ،مانگ )كراوه له‌ئایه‌ته‌كه‌دا ، بۆیه مه‌به‌ست له (وَلاَ الْلَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ) زه‌وییه چونكه به‌هۆی سورانه‌وه‌ی زه‌وییه‌وه به‌ده‌وری خۆیدا شه‌و رۆژ دروست ده‌بێت .
وه ئایه‌تمان هه‌یه باسی له جۆڵه‌ی شاخه‌كان ده‌كات ((وَتَرَى الْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةً وَهِيَ تَمُرُّ مَرَّ السَّحَابِ صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ)) واته : شاخه‌كان ده‌رۆن وه‌ك هه‌وره‌كان له‌كاتێكدا ئێوه واده‌یبینن كه راوه‌ستاون و جوڵه‌یان تیانیه ، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر جوڵه‌ی زه‌وی و چونكه جوڵه‌ی زه‌وی یه‌عنی جوڵه‌ی شاخه‌كانیش .
و الله اعلم
No comments:
Post a Comment