هاوسەرگیری هــــــاوڕەگـــــــەزی
ئاڤار قەرەداخی
بەشی یەکەم
زەواجی هاوڕەگەزی ئەو گرێبەستەیە کە لەزەت وەرگرتن لەیەکتر ڕێگەپێدەدات لەنێوان دوو کەسی هاوڕەگەزدا ، واتا دوو نێر یان دوو مێ .
وشەی (هۆمو سیۆسواڵێتی) HOMOSEXUALITY کەدەلالەتە لەپەیوەندی سێکسی نێوان دوو کەسی هاوڕەگەز زانای سویسری (بنکیرت) لەساڵی (۱٨٦۹) بەکاریهێنا دواتر لەنێو زانستەکۆمڵایەتی و دەرونی و سروشتیەکان و یاساشدا بەکارهات .
لەڕوی مێژوییەوە ئەگەر تەماشای هاوڕەگەزبازی بکەین دەبینین لەقورئاندا خودا بۆمان بەیان دەکات کە قەومی پەیامبەر (لوط ــ سەلامی خودای لەسەر) ئەو کارەیان کردوە وەک لەسورەتی (الاعراف ــ ٨۰ ) دەفەرمێت : (ٲَتَٲتون الفحِشَةَ ماسَبَقَكُم بِها مِن أحَد مِنَ العلمين)
توێژەرەوان لەسەر ئەوەن کە یەکەم قومێک کە پیاوان لەگەڵ پیاوان و ئافرەتان لەگەڵ ئافرەتان ڕاببوێرن قەومی لوط بوە .
هەروەها لەچەندین شارستانیەتی کۆندا ئەم ڕەفتارە بونی هەبوەو نێربازی تیایاندا هەبوەو مومارەسەیان کردوە ، وەک شارستانیەتی (بابلی ، کلدانی ، کەنعانی ) وە لەشارستانیەتی یونانیشدا هەبووە .
هەندێک سەرچاوەش ئاماژە بەوەدەکەن کەلەنێو عەرەبیشدا شزوزی جنسی هەبوە جاپیاو لەگەڵ پیاو بوبێت یان پیاو لەگەڵ مێرمنداڵ بوبێت یان ئافرەت لەگەڵ ئافرەت بوبێت .
لەنێو هەندێک لەو هۆزانەی کەتائێستاش بەشێوەیەکی سەرەتایی ژیانیان دەکەن هاوڕەگەزی بوونی هەیە وەک هۆزی (موهانە)لە هندیە سورەکان ، هەروەها هۆزی (الأبورجین) لەسین هەڵدەستن بەسازدانی ڕێوڕەسمی هاوسەرێتی لەنێوان کوڕان ، وەهۆزی (سیوان) لە باشوری ئەفریقیا ، هەروەها هۆزی (البابارو ) بەهەمان شێوە هاوڕەگەزی لای ئەوانیش هەیە .
لەنێو زۆربەی وڵاتانی جیهاندا شزوزی جنسی لەڕوی یاسایی و کۆمەڵایەتیەوە ڕێکەپێنەدراو بوو وەبەپێی یاسا سزای بۆدانرابوو کە لزیندانیکردن لە لەیەك ساڵەوە دەستی پێدەکردوو لەهەندێ وڵاتیشدا سزاکە هەتا (۲۰) ساڵ دەڕۆیشت بەپێی یاسای وڵاتەکە خۆی .
پاشان هەندێک لەو وڵاتانە هەستان بە لابردنی ئەوسزایانە ، لەژێر کاریگەری بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکاندا .
………………..
لە ڕۆژئاوا بزوتنەوەی فێمینیزم کاریەگەریەکی زۆری لەسەر هەبوە لەسەر ڕێگەدان و ئاساییکردنەوەی هاوڕەگەزی لەکۆمەڵگادا ، هەرچەندە زۆرێک لە ئاڕاستەفێمێنیزمیەکان داوایان نەکردوە هاوڕەگەزبازی هەبێت بەڵام ناڕاستەوخۆ حزمەتێکی زۆریان بەوپرسەکردوە کەدواتر لەژێر ناوی ئازادی و یەکسانی و ئازادی تاکەکەسیدا ڕێگای پێدرا .
لەڕۆئاوا چەندین چەمک بەتایبەت لەسەدەی (۱۹ و ۲۰) زۆر بەکاربران و تیشکی زۆریان خرایەسەر وەکو (باوك سالاری و نێر سالاری و سیستەمی دایکایەتی … )
کەهەریەک لەم چەمکانە ئاماژەی تایبەت بەخۆی هەبوو ، باوک سالاری بەو سیستمەدەوترا کەهەموو خێزان لەژێر دەسەڵاتی باوکدا بوەو هەموو دەسەڵاتێکی بەسەر خێزانەکەیدا هەبوە .
نێر سالاری ئەو سیستەمەبوە کە نێر دەسەڵاتی تەواوی بەسەر ئافرەتددا هەبوە جیاوزی لەگەڵ باوک سالاری ئەوەیە باوک سالاری دەسەڵاتی بەسەر نێرینەکانی تری حێزانەکەیدا هەبوەو ستەمەکەئەوایشی گرتۆتەوە .
سیستەمی دایکایەتی لەلایەن چەند ئەنسرۆپۆلجیستێکەوە باسکرا کەپێیان وایە لەبەراییەکانی مێژوودا پێش ئەوەی سیستەمەکانی باوکسالاری بێنەئارا دایک لەحێزاندا سەنتەربوەو دەسەڵاتەکانی لابوەو هەروەها ناوو ناونیشانی مناڵی هەڵگرتوە ، لەلایەن ڕەوتەفێمینیزمەکانیشەوە جەختی زۆر لەسەر ئەمەکرایەوە .
فێمینزیستەکان کەهەموو ڕەوتەکانیان پیاویان بەهۆکاری ناڕەحەتی و نەهامەتیەکانی ئافرەتان ئەزانی هەستان هەریەکەو لای خۆیەوە چارەسەریان دەخستەڕوو لەنێویاندا فێمیایزمی ڕادیکاڵ کە لەهەمویان توندتربوو کەداوای کۆمەڵگایەکی بێپیاویان دەکرد ، هەروەها پێیان وابوو مادەم دەتوانرێت لەدەرەوەی ڕەحمی ئافرەت تۆوی پیاوو هێلکەی ئافرەت بپیتێنرێت پێویست ناکات ئافرەت سک بکات ، بەم شێوەیە لێدانێکی توند لەڕۆژئاوا بەر خێزان و گرنگی دایکایەتی و هەروەها جەنکێکیش لەدژی پیاوان و سیستەمی کۆمەڵایەتی بەرپاکرا .
دواتر لەدوای نەوەدەکانەوە چەندین کۆنگرەبەستران لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە کە کاریان لەسەر ئاساییکدنەوەی هاوڕەەزبازی دەکرد .
لەساڵی (۱۹۹٤) لە میسر کۆنگرەی دانیشتوان و گەشەپێدان بەسترا لەقاهیرە لەژێر سەرپەرشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان کە داواکرا هەیکەلی خێزان بگۆڕێرێت و جێگای خێزانی هاوڕەگەزیشی تێدابکرێتەوە .
هەروەها لەساڵی ۱۹۹٥ لەپەکین کۆنگرەی ئافرەتان بەسترا کەتێیدا ــ ۷۰۰۰ ــ ئافرەت داوای مافی شزوزی جنسیان کرد .
هەر لەو کۆنگرەیەدا وشەی جێندەر ـــ gender ــ بەکارهێنرا ، کەپێشتر لە کۆنگرەی قاهیرە لە ــ ۵۱ ــ شوێندا بەکارهێنرا ، وەلەکۆنگرەی پەکیندا ــ ۲۳۳ــ جار بەکارهێنراوە .
جێندەر وەك لە ئینیسکلۆپیدای بەریتاایدا هاتوە بریتییە لە هەستکردنی ئینسان بەخودی خۆی کە نێرە یان مێیە وەلەزۆربەی کاتەکاندا پێناسی جێندەری و سیفاتەجەستەییەکان یەکەگرن ، وەلەهەندێک حاڵەتیشدا هەستەجێندەریەکە ڕێک نیە لەگەڵ سیفاتە جەسەدیەکان .
واتا ئەگونجێت هەوێی جێندەری کەسێک کە لەڕوی بایلۆجیەوە نێرە مێ بێت و بەپێچەوانەشەوە !
لێرەوە ڕێگادەدرێت کە پیاو پیاوو ژن و ژن پێکەوە زەواجبکەن !
لیژنەی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەساڵی ــ ۱۹۹۷ ــ پێناسەی جێندەریان کردوە بەوەی کە ـــ : مەفهومێکی کۆمەڵایەتیە کەپەیوەست نیە بەجیاوازیە بایلۆجیەکانەوە .
ئەم پێناساندنانە هەمویان جەخت لەسەر ئاساییکردنەوەی هاوڕەگەزی دەکەن ، نەتەوە یەکگرتوەکان لە کتێبێکیاندا لەژێر ناوایشانی ـــ خێزان و تەحەدیەکانی ئایندە ــ لەلاپەڕەی ۳٦ ــ ٤۲ ، ــ ۱۲ــ جۆر خێزان ئەژمێررێت کە یەکێکیان شزوزی جنسیە .
بەمشێوەیە لەژێر ناوی ئازادی و مافی تاکدا ڕێگادراوە بە هاوڕەگەزی ، تەنانەت ــ کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ پزیشکی دەرونی ــ American Psychiatric Assocition ــ لە بەرواری ــ ۱٥ ؍۱۱؍ ۱۹۷۳ ــ لەژێر پاڵەپەستۆی ئەو کۆمەڵەو ڕێکخراوانەی بەرگریان لە هاوڕەگەزبازانەکرد هەستا بە لابردنی شزوزی جنسی لەنێو لیستی نەخۆشیەدەرونی و عەقڵیەکان لەکتێبی ــ Diagnostic Statistical Manual ــ کەبەیەکێک لە سەرچاوەهەرەسەرەکیەکان دادەنرێت لەدیاریکردنی شڵەژانەدەرونیەکان لەئەمریکاو زۆروڵاتی تر .
هەروەها لەساڵی ــ ۱۹۹۰ ــ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەستان بەسڕینەوەی شزوزی جنسی لەلیستی نەخۆشیەدەرونی و عەقڵیەکان دوای ئەوەی ئەو ڕەفتارە لەنێولیستەکەدا بوو پێشتر !
وڵاتانی ڕۆژئاوا پلەپلە زۆربەیان ڕێگەیانداوە بەهاوڕەگەزی و بەپێی یاسا ڕێکیان خستوە بەم شێوەیە :
یەکەم : هۆڵندا ۲۰۰۱ ، دووەم : بەلجیکا ۲۰۰۳ ، سێهەم : ویلایەتی ماساشوس لەئەمریکا ۲۰۰۳ ، چوارەم : کەنەدا ــ ئیسپانیا ۲۰۰٥ ، پێنجەم : جمهوریەتی باشوری ئەفریقیا ۲۰۰٦ ، شەشەم : نەرویج ــ سوید ۲۰۰۹ ، حەوتەم : پروگال ــ ئەرجەنتین ۲۰۱۰ ، هەشتەم : مەکسیک "ویلایەتی کینتانا" ۲۰۱۱ ، نۆیەم : دانیمارک ۲۰۱۲ ، دەیەم : ئۆرۆگوای ــ نیویزلەندا ــ فەڕەنسا ــ بەڕازیل ۲۰۱۳ ، یانزەیەم : بەریتانیا " انگلتەرا ـ وێلز ـ سکۆتلەندا " دوانزەیەم : کۆماری ئێرلەندا ۲۰۱٥ ، سیانزەهەم : ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ۲٥ یونیۆی ۲۰۱٥ لەهەموو ویلایەتەکاندا بڕیاری هاوڕەگەزی درا .
هەروەها چەندین ڕێکخراوی جیهانی و ناخۆیی هەن کەبەرگری لەهاوڕەگەزبازی دەکەن لەسەرو هەمویانەوە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و لقەکانی لەجیهاندا سەرەتای بەرگریکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ۱۹٥۱ ، وەلە ساڵی ۲۰۰٨ شەست و شەش ئەندامی ئیمزایانکرد کە سزا هەڵگیرێت لەسەر شزوزی جنسی ، وەدەیان کۆنگرەشیان بەستوە کە کار لەسەر شزوزی جنسی کراوە :
۱ ــ ڕاگەیاندنی جیهانی اراستنی مافەکانی مرۆڤ ۱۹٤٨ .
۲ ــ ڕێکەوتنی ـCEDAW ۱۹۷۹ .
۳ ـ کۆنگرەی دانیشتوان و گەشە لەقاهرە ۱۹۹٤ .
٤ ـ کۆنگرەی ئافرەتان ۱۹۹٥ لەپەکین .
٥ ـ کۆنگرەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆئافرەتان لەنیۆرک ۲۰۰۰ .
لەهەموو ئەمکۆنگرانەدا هاوڕەگەزی وەک مافێک و ئازادیەک خراوەتەڕوو وەبەرگریان لێکراوە ، ئاسانکاریان بۆکراوەو ، هەتا لەسەر ئاستی سەرکردەکانیش باسکراوە ، ئەوەتا ۲۷ ؍٦؍۲۰۱۳ ئۆباما لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی سەنیگال ــ ماکی سل ــ تەرکیزی خستەسەر مافی شزوزە جنسیەکان و پارێزگاریکردن لێیان وە پاراستن و ڕێکەدانی بەهاوڕەکەزی سەرکەوتنی دیموکراتی ئەمریکا خستەڕوو ئۆباما .
ماکی سال ڕایگەیاند کەوڵاتکەی ئامادەنیە بۆ ڕێکەدان بەهاوڕەگەزی و هەڵگرتنی سزالەسەریان .
لەجیهانی ئیسلامیشدا چەند ڕێکخراوێک هەن بۆبەرگری لە هاوڕەگەزبازان بۆنمونە ڕێکخراوی ــ حلم ــ کە کورتکراوەی " حماية لبنانية للمثليين" یەکەم ڕێکخراوی لەوشێوەیەیە لەوڵاتێکی ئیسلامی و عەرەبیدا کە پاڵپشتی مادی دەکرێت لەدەرەوە .
هەروەها ڕێکخراوی " کیف … کیف " کە لەوڵاتی مەغریبەو ڕێکخراوێکی گەورەی سویسری بەناوی ــ best homo ــ پاڵپشتی دەکات ، وەبڕی یەك ملیۆن یۆرۆی پێبەحشرا لە ئاهەنگی دامەزراندنی ڕێکخراوەکە لە دار البیضاء ، ئەم دوو ڕێکخراوە هەردوکیان بەرگری لە هاوڕەگەزبازان دەکەن .
JSTOR, INC. - Casino - Hotel & Travel
ReplyDeleteJSTOR, INC. 제천 출장샵 is your premier 여수 출장샵 integrated 공주 출장샵 casino 과천 출장마사지 resort destination. Experience luxurious accommodations, world-class entertainment, 고양 출장마사지 world-class