تف ... لەچی دەکەن ؟؟؟؟
ئاڤار قەرەداخی
مێژوی ئاینی ئیسلام ۱٤٥۰ ساڵێك دەبێت لەم ماوە درێژەدا
کەچواردەسەدەیە موسوڵمانان بەچەندین قۆناغدا تێپەڕیون و بەچەندین دۆخدا تێپەڕیون ، لەسەردەمێکدا توانیویانە ببنەپێشەنگ لەبوارە جیاوازەکانی ژیاندا ، لەهەندێک سەردەمیشدا توشی داڕوخان و هاتنەخوارەوەبون مێژوی کۆمەڵێک مرۆڤ ئاساییە هەم خاڵی ڕەش و هەم خاڵی سپیشی تێدابێت ، لەزۆربواردا موسوڵمانان و شارستانیەتی ئیسلامی خزمەتی گەورەی بەمرۆڤایەتی کردوەو لەڕوی بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی و ئازادیەوە (موسوڵمانان هەمویان یەکسانن لەبەردەم خوادا ، هەمویان ئەندامی یەک خێزانن کەسیان بەرزو خاوەن پلەو نزمی نیە ، بەڵکو هەمویان باوەڕدارن ، هەمویان یەکسانن لەبەردەم یاسایی مەدەنی بەتەواوی ، کاتێک ئیسلام مژدەی ئەم یەکسانیەی دا ، جیهانی مەسیحی هیچی لەوبارەیەوە نەدەزانی) .
داڤید دی سانێلا ـ تراث الاسلام جزء ۲
(بیبرۆ ڕۆندۆ) دەڵێت : (ئیسلام توانای هەیە لەڕۆژهەڵاتدا کێشەکان چارەسەربکات و بەیەکجاری کێشەی مەسیحیەت نەهێڵێت بەڵام واینەکرد چونکە بانگەوازەکەی لەبنەڕەتدا لەسەر فتوحات نیەو زۆرکردنی لەئایندا نییە بۆیە دژی مەسیحی و جولەکە نەجوڵاوەتەوەو هەڵبژاردنی مەرگ یان باوەڕهێنان بەئاینی نوێ بۆ دانەناون بەڵکو وازی هێناوە بێ ئەوەی ملکەچی شەریعەتی ئیسلام بن پەیڕەوی بۆنەو ئاینی خۆیانبن )
(گۆستاڤ لوبون) دەڵێت (خەلیفە یەکەمینەکان کەلێهاتویی کەم وێنەیان هەبوو لەبانگخوازی ئاینەنوێکاندا ، ئەو خەلیفانە زانییان ئاین و ڕێکخستنەکان بەزۆر ناسەپێنرێن بۆیە بەو پەڕی سۆزەوە لەگەڵ خەڵکی شام و میسرو ئیسپانیاو هەر بەشێکی تر دەجوڵانەوەو نەریت و ڕێکخستن و بیروباوەڕەکەیان بۆ جێدەهێشتن ، بەڕاستی ئەوگەلانە فەتحخوازی بەسۆزو میهری وەک عەرەبیان نەدی بوو ، ئەمەهۆکار بو هەتا زۆرێک لەگەلان ئاین و سیستم و زمانی ئەوان وەرگرن ، ئەو ئاین و زمانەی جێپێی چەسپاندو بەرامبەر هەمو شاڵاوەکان مایەوە دوای ئەوەی دەسەڵاتی سیاسی لەشانۆی جیهاندا لەبەرچاو نەما )
قەشەیەک دەڵێت (موسوڵمان کاتێ چونە ئەندەلوسەوە یەکێک لەهەرە فێڵەگەورەکانیان ئەوەبوو کەوا دەریانخست گرنگ نیە بەلایانەوە خەڵکی دەبنە موسوڵمان یان نا ئەمەش هانی خەڵکی دا لێکۆڵینەوە لەئیسلام بکەن و زۆریان موسوڵمان بون )
(کلۆد فاریر) دەڵێت (ساڵی ۷۳۲ ز ، کارەساتێکی بۆمرۆڤایەتی هێنا کەخراپترین کارەساتی سەدەکانی ناوەڕاست بوو ، لەوانەیە شومترین کارەساتێ بێ کەلەسەدەکانی ناوەڕاستدا مرڤایەتی لەناو بردبێ ، ئەوەبوو جیهانی ڕۆژئاوایی بۆماوەی حەوت یان هەشت سەدە گرتەوە ، ئەویش جەنگی بەواتیە بوو بەربەریە فەرەنجەکان بەسەرکردایەتی ــ شارل مارتل ــ ئەنجامیانداو سەرکەوتنی هرکاسە دڕندەکان بوو بەسەر دەستەیەکی عەرەبی ، لەڕۆژێکی شوماوی وادا ئەوروپا ماوەی هەشت سەد ساڵ شکا ، دەکرا بگاتە فەڕەنسا ئەگەر ئیسلامی چالاک و حوکم دروست و نەرم ونیان دەیتوانی فەڕەنسای نیشتیمانمان لەچەند کارەساتێ ڕزگار بکات کە ناوەکەی دانەڕمێ شکستی عەرەب شارستانیەتی دواخست ، ئەگەر عەرەب سەربکەوتایە بەدڵنیاییەوە شارستانیەتی خۆیان دەهێناو سەردەمی تاریکی و نەزانی چەسپاوی لەڕۆژئاواش درێژەی نەدەکێشا )
(هنری دی شامبون )دەڵێت: (ئەگەر شارل مارتلی شاڵاوبەری خێڵەکی پێشکەوتنی موسوڵمانانی لەفەڕەنسا نەوەستاندایە فەڕەنسا نەدەکەوتە تاریکی سەدەکانی ناوەڕاست و توشی کارەسات نەدەبوو ، ئەگەر ئەوسەرەوتنە بەسەر موسوڵماناندا نەبوایە بەدڵنیاییەوە ئیسپانیا لەجەنگی دادگاکانی پشکنین ڕزگاری دەبوو وە هەشت سەدە شارستانیەتی مرۆڤایەتی دوانەدەکەوت)
(جیمیس بریستید ) دەڵێت : ( سەردەمی ئیسلامی ئیسپانیا گەورەترین هۆکاری مەدەنیەت بوو لەئەوروپا ، شکستی موسوڵمانان لەئیسپانیا واتای شکستی شارستانیەت بوو بەرامبەر بەشاخاوی و ناشارستانی )
دا
هەروەها لەڕوی زانست و زانیاریەوە خزمەتی زۆریان کردوە کە تەنها شاهێدیەکی ماکس مایرهۆف نەقڵ دەکەم : (وەك پێشتر بینیمان چۆن (ڕۆجێر بیکۆن) بینای دانراوەکەی لەبواری بەسەریاتدا لەسەر کتێبی (المناظر ـ ابن هیثم) دانا ، هەروەها (ئەلبێرتی گەورە ) سودی لە جابر وەرگرتوە ، هەتا کاریگەری (جابری کوڕی حەیان) بەئاشکرا دیارە لەسەر مەوسوعەی(ڤنست البوڤی ) کیمیای عەرەبی باڵا دەست بو بەدرێژایی سەدەی سانزەو چواردە .
توێژینەوەی زانستی نەیتوانی لەژێر یاساکانی ئیبن سیناو ڕازی دەرچێت هەتا سەدەی حەڤدە ، کە کۆمەڵێک لە توێژەرانی فەڕەنسی و ئەڵمانی دەستیانگرتبوو بەڕێگای زانستی عەرەبیەوە (مەبەستی هەموو جیهانی ئیسلامیە) هەتا بنەما نوێکانی زانستی نوێ جێگای پێچۆڵکرد ، بەڵام زانستی سەیدەڵیە هەتا سەرەتاکانی سەدەی نۆزدە درێژ دەبێتەوە . (ماکس مایرهۆف ـ تراث الاسلام ـ جزء ۲ )
هەروەها ادوارد بروی لە بەرگی ۳ لەکتێبی تٲریخ الحضارات العام لاپەڕەی ۲۲۹ دەڵێت : ابن سینا فەزڵێکی گشتی بەسەر پزیشکێتیەوە هەیە ، وەلەوڵاتنی غەرب ئیعتیماد کراوەتەسەر ئیبن سینا لەلایەن پزیشکەکانەوە لەسەردەمی مولییر وەبۆیەکەمجار وەرگێڕانی کتێبی ــ القانون ــ بۆزمانی لاتینی لەساڵی ۱٥۹۳ بڵاو کرایەوە .
هەروەها باسی سوڕی بچوکی خوێن دەکات لەهامن پەڕە کەموسوڵمانان کەشفیانکردوە .
هەروەها باسی خواریزمی دەکات کەدەڵێت زانستی جەبری داهێناو بنەماکانی دانا ، هەروەها دانانی جەدوەلێکی حیسابی کەبە logarithmes ناسراوە لەغەرب
ئاینی ئیسلام کاریگەری لەسەر هەبوو لایەنەکانی ژیان هەبوو شۆڕشێکی گەورەی بەرپاکردو موسوڵمانان چەند سەدە لەپێشەوەی جیهان بون و خاوەنی داهێنان و فەلسەفە بون و لەهەموو بوارەکاندا جێدەستی خۆیان دیاری کردو ئەوروپاش لەسەر زانست و زانیاری موسوڵمانان شۆڕشی ڕوشنگەری دەستپێکرد ، دواتر موسوڵمانان پاشەکشەیان کردو لەڕوی زانست و زانیاریەوە کەوتنەدواوە کاتێک لەڕوی سیاسی و سەربازیشەوە ڕوخان ون بون و توشی ڕوخانێکی قورس بوون بەجۆرێک هەست بەکەمی لای موسوڵمان دروست بوو لەگەڵ بڵاوبونەوەی خوورافەو خەیاڵات .
موسوڵمانانی پێش ئێمە بەدرێژایی چواردەسەدە هەم شتی جوان و داهێنان و ئاشتی و خۆشەویستی و بەهاباڵاکانیان بڵاو کردۆتەوەو هەندێ سەردەمیش خاڵی ڕەش و کاری ناڕێک و پێکیان ئەنجامداوە .
ئەوەی گرنگەو مەبەستمە لەکۆتاییدا بیڵێم ئەوەیە مێژووی ئێمە کێوێکە لەزانست و زانیاری و فەلسەفەو بەهای بەرزو خاوەنی شارستانیەتێکی گەورەین ، دەبێت سود لەومێژووە وەربگرین و بیکەینە دهستپێکی هەڵسانەوەو بەرەوپێش چون ، هەروەها شانازیش بەو مێژوەوەبکەین چونکە بەشێکە لەئێمەو هیچ میلەتێک بێ مێژوو نابێ ، هەروەها نابێت مێژوو پیرۆز کەین و ڕەخنەی لێنەگرین ودەست نەخەینە سەر برینەکان ، دەبێت ویژدان بەخەرج بدەین بەباشی بڵێین باش و بەخراپی بڵێین خراپ وەلەمێژوودا جێنەمێنین و لەئێستادا بژین ، هەروەها ئەوکەسانەشی نەفرەت لەم مێژوەدەکەن بابفەرمون شێکی جوانما پێشکەش بکەن و بمانبەنەپێش و لەودواکەوتوییە دەرمان بهێنن ، ئەوان ژیانی خۆیان کردوەو ئێستا ئێمەین مێژوویەک بۆنەوەکانی داهاتومان دەنوسینەوە کوابێ ئێستا چۆن ئێمە ڕەخنە لەپێشین دەگرین سبەی ئێمەش دبینە پێشین و ڕەخنەمان لێدەگیرێت .
هەروەها وڵات بەپاشکۆیەتی و هاوردەکردنی فکری ئەم و ئەو ناچێتە پێش وەک عەلی شەریعەی دەڵێت :
سارتەر دەڵێت : (ئێمە ئەم لاوانەی وڵاتە ئاسیایی و ئەفریقیەکانما هەڵدەبژاردو بۆ ئەمستەردام و پاریس و لەندەن و نەمسا مان دەهێنان ، چەند مانگێك دەمانگەڕاندن ، جلو بەرگ و جۆری ئاڕایشی ئەوانمان دەگۆڕی ،سەماو پەیوەندی ئەورپیمان فێردەکردن ، زمانێکی ناتوەوایشمان فێردەکردن ، پاشان بۆوڵاتانی خۆیان دەمان ناردنەوە ، ئەوان مرۆڤ نەبوون مرۆڤ ئەوکەسەیە کە خۆی قسە بکات ، ئەوان مکەبەرەی ئێمە بوون ، ئێمە لێرەوە بانگەشەی مرۆڤایەتی و بەرانبەریمان دەکرد ، ئەوانیش کۆتایی قسەکانی ئێمەیان دوو بارە دەکردەوە ــ ڤایەتی ــ بەری )
بانەبینە ئەو توتیەو تەنها قسەی ئەوان بڵێینەوە بەڵکو باهەوڵبەین فکرێکی سەربخۆممان هەبێت و هێندە خۆمان نەنوێنین و هەوڵی ڕازیکردنی بەرامبەرمان نەبێت .
تێبینی :لەم بابەتەدا هەمووی بەوتەی غەربیەکان بابەتەکانمان خستۆتە ڕوو بۆ ئەوەی ئەوبەڕێزانەی تەنها چاویان لەڕۆژئاوایە سودێکی لێوەرگرن ، لەلایەکی تریشەوە شایەتی دوژمن گرنگە .
No comments:
Post a Comment