Monday, 31 July 2017

ئیلحاد لە تەرازوودا ــ ٥ ــ

هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئیلحاد
ئاڤار قەرداخی
٭ چەوساندنەوەی مەسیحیەکان : دوایی زۆربوونی ژمارەی مەسیحیەکان ئیمپراتۆری ڕۆمانی هەڵوێستی گۆڕی کەلەسەرەتادا گرنگی بەئاینی مەسیحی نەداو ڕێگری لێنەکرد ، بەڵام دواتر لەساڵی (٦٤)ز ، ئیمپراتۆر نیرۆن مەسیحیەکانی تۆمەتبارکرد بەسوتاندنی ڕۆما و سیاسەتێکی توندی لەبەرامبەریان گرتە بەر .
مەسیحیەکان لەسەردەمی ئیمپراتۆر دمیتیانوس ساڵی ۹٦ ز . دا بەرەوڕووی هەڵمەتێکی دیکەی چەوساندنەوەو سەرکوتکردن بوونەوە ، سەدەی سێیەمی زاینیش ، سەردەمی چەوساندنەوەو کوشت و بڕی مەسیحیەکان بوو ، ئەمەش کاری یەك یان چەند ئیمپراتۆرێکی سەدەکە نەبوو ، بەڵکو هەموویان وابوون ، مەسیحیەکان لەسەردەمەکانی پاشایان سبتیەسیوس سیفیروس ساڵی (۱۹۳ ــ ۲۱۱) و ، دیکیوس (۲٤۹ ــ ۲٥۱ ) ز ، دیقلدیانوس (۲٨٤ ــ ۳۰٥) ز بەرەو ڕووی چەوساندنەوەمبوونەوه . ــ پوختەی مێژووی ئەوروپا ، ل ٦۰ ــ ٦۱ ــ
سەبارەت بەهۆکارەکانی چەوساندنەوەی مەسیحیەکان مێژوونوسان ئاماژە بەوەدەدەن ، یەکێك لەهۆکارەکانی پەیوەندی بە نەپەرستنی ئیمپراتۆرەوە بوو ، مەسیحیەکان ئەوەیان بەبتپەرستیەکی قێزەون دەزانی ، کەبەهیچ جۆرێک مایەی قسەلەسەرکردن و نەرمی نواندن نەبوو ، لەکاتێکدا پەرستنی ئیمپراتۆر لەئاینی کۆنی ڕۆمانیدا یەکێک بوو لەکۆڵەکەکانی دەسەڵات و پایەیەك بوو لەپایەکانی یەکێتی وڵات و دیاردەیەك بوو لەدیاردەکانی وەلاء ، دەسەڵاتدارانی ڕۆما مەترسیەکی پڕ هەڕەشەیان دەبینی لەو مەسیحیانەی کە پەرستنی ئیمپراتۆریان نەدەسەلماند ، نەك تەنها بۆ دەسەڵاتی ئیمپراتۆر ، بەڵکو بۆسەر تەواوی ئیمپراتۆرییەکەیان ، تاوانێکی لەو جۆرەش خاوەنەکەی شایانی هەموو جۆرە سزایەك بوو . ــ مێژووی ئەوروپا لەسەدەکانی ناوەڕاست ، ل ۳۳ ــ ۳٤ ــ
بەپێی بۆچونی جیفری برۆن پاڵنەرە سەرکەیەکانی کوشت و بڕو چەوساندنەوەی مەسیحیەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەنەبوونی مەسیحیەکان لەبەخوا دانانی ئیمپراتۆرو نەجونە نێو ڕیزەکانی سوپای ئیمپراتۆری و جەختکردنەوەیان لەسەر ئەوەی تەنها دەسەڵاتێک بەسەریانەوە کتێبی پیرۆزو گوێڕایەڵی خوایەو بەس ، بۆیە پاشاکان ئەوەیان بەمەترسیەك دەزانی کەهەڕەشە لەدەسەڵاتی ڕەهاو ئیمپراتۆریەتی فرەبەشیان دەکات ، لێرەوە ڕۆمانیەکان وەرگرتنی مەسیحیەتیان بەتاوان دەزانی لەڕووی دەوڵەتدا ، بۆیە کۆبوونەوەکانی مەسیحیەکانیان قەدەغەکردو شاڵاوی چەوساندنەوە لەدژیان ڕێکدەخرا . ــ پوختەی مێژووی ئەوروپا ، ل ٦۱ ــ
ئیمپراتۆر تراجان لەماوەی دەسەڵاتی خۆی لەنێوان (٥٤ ــ ٦٨) ز ، هەستا بەکوشتنی بەکۆمەڵ و چەوساندنەوەی مەسییەکان ــ کواشف زیوف ، ص ۲۹ ــ
نیرۆن مەسیحیەکانی ڕۆمای وەك خۆراك و سوتەمەنی دەهێنا بۆئەو ئاگرەی لەساڵی ٦٤ کردیەوە ! ــ پوختەی مێژووی ئەوروپا ، ل ٦۱ ــ
لەسەردەمی حوکومڕانی تراجانیشدا لەنێوان ساڵانی (۹۷ ــ ۱۱۷) شوێنکەوتوانی ئاینی مەسیحی لەتاو ئەشکەنجەو سزاکانی هەڵدەهاتن ، تراجان کۆبونەوە نهێنیەکانیشی قەدەغەکردوو هەرکەسێك تۆمەتی مەسیحی بوونی بدرایەتەپاڵ ئەوا لەسێدارە دەدرا .
لەسەردەمی ئیمپراتۆر (دیکیوس ) لەنێوان ساڵانی (۲٤۹ ــ ۲٥۱) فەرمانی چەوساندنەوەی بۆهەموو مەسیحیەکان دەرکرد ، لەسەردەمی ئیمپراتۆر (دیقلیدیانوس ) لەنێوان ساڵانی (۲٨٤ ــ ۳۰٥) چەوساندنەوەی مەسیحیەکان بەردەوامی هەبوو ، فەرمانیکرد بەڕووخاندنی کەنیسەکان لەمیصر ، وەسوتاندنی کتێبەکانیان و زیندانیکردنی ئەسقوفەکانیان . ــ کواشف ، ص۳۰ــ
هەرچەندە دقلدیانوس بەیەکێک لەئیمپراتۆرە چاکسزازوو دادپەروەرەکانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی دادەنرێت .
چەوساندنەوەی مەسیحیەکان بەردەوامی هەبوو هەتا هاتنە سەردەسەڵاتی (قوستەنتینی گەورە ) کە لەساڵی (۳۱۳) بەپێی مەرسومی بەناوبانگی (میلان) ئەو هەنگاوەی هەڵگرتوو دانی نابەمەسیحیەتدداو ئاینی مەسیحی بوو بە یەکێک لە ئایننە دانپیانراوەکانی ئیمپراتۆریەت ، لەساڵی (۳۹٥)ز ، ئیمپراتۆر (ثیودسیوس) ئاینی مەسیحی کردە یەکێك لەئاینە فەرمیەکانی تری ئیمپراتۆریەت ، لەوەش زیاتر ئیمپراتۆریەتی ڕومانی دەستیکرد بەچەوساندنەوەیمئاینەکانی تر . ــ مێژووی ئەوروپا لەسەدەکانی ناوەڕاست ، ل ۳٥ ــ ۳٦ ــ

No comments:

Post a Comment

 دووفاقیەکانی مەریوان وریا قانع  (ئازادیی ڕادەرڕین و جێندەر) ئاڤار قەرەداغی مەریوان کەسێکە خۆی زۆر پێخوێنەوارە، بەردەوام هێرش دەکاتە سەر مو...