Tuesday, 15 August 2017

داننان بەئاینی مەسیحی لەلایەن ئیمپراتۆر قوستەنتینەوە

ئیلحاد لەتەرازوودا - 6- 
ئاڤار قەرەداخی

مەرسومی بەناوبانگی میلان
سەرەڕای لێپرسیەنەوەکانی حکومەت لەدژی مەسیحیەکان ،چ توندوتیژ بوبێت یان ھەندێك نەرم و نیان ،لەسەرەتای سەدەی چوارەمدا دەرکەوت ،ژمارەی شوێنکەوتوانی ئاینی مەسیحی تادەھات لەزیاد بوندابو وایدەخواست بەجۆرێك لەجۆرەکان دانی پێدابنرێت ، ئیمپراتۆر قوستەنتین لەساڵی (313) بەپێی مەڕسومی بەناوبانگی (میلان) ئەوھەنگاوەی ھەڵگرت و مەسیئیەت بوو بەیەکێك لەئاینە دانپێدانراوەکان لەئیمپراتۆریەتی رۆمانیدا ، بەڵام تائێستا پاڵنەر لەپشتی ئەو ھەنگاوەوە ئاشکرا نیە .
یەکێك لەچیرۆکە کۆنەکانی مەسیحیەت دەڵێت : کاتێك ئیمپراتۆر قوستەنتین لەجەنگدا لەدژی (مارکسنتۆس) پێشرەوی کرد بۆئەوروپا ،لەکاتێکی زۆر دژوارو سەختی جەنگەکەدا دوای خۆرئاوابون رۆناکایەکی لەئاسمانەوە بینی کەلەناوەڕاستیدا خاچێك و لەژێرەوەی ئەم دەستەواژەیە نوسرابو "بەپشتیوانی خودا سەردەکەویت" ھەرلەو جەنگەدا بوو قوستەنتین خاچی کردە دروشمی جەنگەکەی و سەرکەوتنی بەدەستھێنا ھەرئەمەش پاڵی پێوەنا دان بەئاینی مەسیحیدا بنێت ، بەڵام قوستەنتین لەکۆتاییەکانی ژیانیدا بوبەمەسیحی ،پاڵنەرەکان ھەرچی بووبن لەپشت دانپێدانانەکەی ئەوھەنگاوەی کاریگەری گەورەی ھەبوو لەسەر ئایندەی مەسیحیەت و ئەوروپا .[1]
بە ڕای (حەبەنەکە ئەلمەیدانی) قوستەنتین لەساڵی (313) باوەڕی ھێناوە بەمەسیحیەت بەبێ ئەوەی واز لەزۆرێك لەبیروباوەڕەکانی لە وەسەنیەتی رۆما بھێنێت ، ھەروەھا پێی وایە ئیمراتۆر قوستەنتین ترساوە لەوەی عەرشی ئیمپراتۆریەتەکەی بەدەستی مەسیحیەکان بھەژێت ،لەکاتێکدا بەشێوەیەکی خێراو فراوان رێژەی مەسیحیەکان زیادی دەکرد لەچوارچیوەی سنوری ئیمپراتۆریەتەکەداو دەسەڵاتدارانیش بەچەندین شیوە ھەستاوبوون بەئازارو ئەشکەنجەو چەوساندنەوەی مەسیحیەکان ، ئیمپراتۆر قوستەنتینیش بەو بڕیارەی ھەست و سۆزی مەسیحیەکانی بۆخۆی ڕاکێشاو ئازادی داپێیان لەئەنجامدانی دروشمەپیرۆزەکانیان و بانگەشەکردن بۆئاینەکەیان .[2]




[1] - مێژووی ئەوروپا لەسەدەکانی ناوەڕاست ، ل35 -36 .
[2] - کواشف الزیوف ، ص 31 .

No comments:

Post a Comment

 دووفاقیەکانی مەریوان وریا قانع  (ئازادیی ڕادەرڕین و جێندەر) ئاڤار قەرەداغی مەریوان کەسێکە خۆی زۆر پێخوێنەوارە، بەردەوام هێرش دەکاتە سەر مو...