Tuesday, 15 August 2017

دەسەڵاتی سیاسی پاپاکان

ئیلحاد لەتەرازودا - 9-
ئاڤار قەرەداخی


دەسەڵاتی سیاسی پاپاکان
پاپاکان ھێندە دەسەڵاتیان ھەبوو ململانێی ئیمپراتۆرەکانیان دەکردو بڕیاری دوورخستەوەیان بۆدەردەکردن ، لەبەناوبانگترین ئەو ململانێیانە ، ململانێی نێوان (گریگۆری حەوتەم) و (ھنری چوارەم)ە ، کە پاپا لەساڵی (1075) بڕیارێکی دەرکرد ، بەوپییە دەبوو ئیمپراتۆر دەستوەرنەداتە دانانی پیاوانی ئاینی یان کاروباری ھەرێمەکانەوە تائەوەی ئیمپراتۆریش پەنای بردە بەرکۆمەڵێك لەپیاوانی لەکۆڕی (ورمز) لەساڵی (1076) تابڕیارێك دەربکەن بەو پێیە پاپا لەپلەکەی لابدەن .
لەبەرامبەردا پاپا بڕیاری بێبەشکردنی کڵێسای لەڕووی ئیمپراتۆرو دەرکردنی لەئەندامێتی مەسیحیەتدا دەرکرد ،بەمە ئیمپراتۆر خۆی چوو بۆلای پاپاو پۆزشی بۆھێنایەوە تالێی خۆشبێت ، مێژوو نوسان بەم رووداوە دەڵێن (کابوسا)کەئاماژەیە بەسەرکەوتنی کڵێسا بەسەر دەسەڵاتی ئیمپراتۆردا .[1]
ئیمپراتۆر ھنری چوارەم بەپیی پەتی و لەنێو بەفرو باران و سەرمادا بۆماوەی سێ رۆژ لەبەردەم قەڵای کانوسا بە زەلیلی و داماوی پاڕایەوە ھەتا پاپا بەتکاو ڕجا ڕێگای دا بچیتە ژوورو لێی خۆش ببێت .[2]
لەنێو پاپاکاندا بەتەنھا پاپا گریگۆری نەبوو خاوەنی ئەو دەسەڵاتە زۆرە بوو ، بەڵکو (پاپا ئۆریانی دووەم) کەبانگەوازی دەکرد بۆئەنجامدانی ھەڵمەتی خاچپەرستی بۆسەر ڕۆژھەڵاتی ئیسلامی ئەمەش لەکۆنگرەی (کلیرمۆنتی)لەساڵی (1095)ز دابوو، پاپا لەھەڕەشەکانیدا بۆسەر پاشاکانی ئەوروپا کەلەمەسیحیەت بێبەشیان دەکات دەستی نەپاراست و ھەڕەشەی کرد لەفلیپی یەکەمی فەڕەنسا ، ھەروەھا ھەڕەشەی لە ویلیەمی دووەمی پاشای ئینگلتەرا کرد ، ئەمە وێرای پەیوەندی خراپی لەگەڵ ھنری چوارەم ئیمپراتۆری ئەڵمانیا .
ئیمپراتۆر (فریدریك باربۆسا) ھەوڵیدا ھەوڵی دا لەژێر دەسەڵاتی کڵێسا دەرچێت و ویستی دەست بگرێت بەسەر ئیتاڵیادا ، بەڵام پاپا ئەسکەندەری سێیەم لەساڵی (1176) توانی بەسەر ئیمپراتۆردا اسەرکەویت ، پاپا ئەنوسنتی سێیەمیش ھەموو پاشاکانی بەشوێن کەوتوی خۆیداناو ھیچیتر .
بەڵام ئەم بارودۆخە لەبەرژەوەندی کڵێسادا نەمایەوەو فلیپی وەسیمی پاشای فەڕەنسا توانی سەرکەوتن بەسەر پاپا یونیگاسی ھەشتەم بەدەست بھێنێت ، ھاوڵاتیانی مەسیحی لەوەوە تێگەیشتن کڵێسا ھێندەی بووە بەدامەزراوەیەکی سیاسی ھێندە خاوەن دەسەڵاتی ڕۆحی نیە .[3] ململانێکانیش بەردەومیان ھەبوو سەرکەوتنیش بەنۆرە بوو ، جارێك پاپاکان سەردەکەوتن و جارێك پاشاکان سەردەکەوتن ، لەونێوەندەشدا خەڵکی دەھاڕڕان .[4]




[1] - پوختەی مێژووی ئەوروپا ، ل 77- 78 .
[2] - مێژووی ئەورووپا لەسەدەکانی ناوەڕاست ، ل 228 .
[3] - پوختەی مێژووی ئەوروپا ، ل78 .
[4] - بەداڕوخانی موسوڵمانان جیھان چ زیانێکی لێکەوت ؟، ل 254 .

No comments:

Post a Comment

 دووفاقیەکانی مەریوان وریا قانع  (ئازادیی ڕادەرڕین و جێندەر) ئاڤار قەرەداغی مەریوان کەسێکە خۆی زۆر پێخوێنەوارە، بەردەوام هێرش دەکاتە سەر مو...