مێژووی دەرکەوتنی ئیلحاد
ئاڤار قەرەداخی
وشەی ئیلحاد بەم واتانوێیەی نکوڵی بێت لەبوونی خودا نوێیەو لەسەدەکانی پێشوودا بوونی نەبوە چەند حاڵەتێکی دەگمەن نەبێت کەهەستابن نکوڵیان لەبوونی خودا کردبێت ، دیاردەی ئیلحاد لەدوای سەدەی شانزەو لەسەدەکانی حەڤدەو هەژدەوە دەرکەوتوە وەک لەمەودوا ئەیخەینە ڕوو .
ئیلحاد بەو واتایەی نکوڵیبێت لەبوونی خوداو بانگەشە بێت بۆ ئەوەی گەردوون لەخۆیەوە و بەبێ دروستکەر بەدیهاتبێت و مادە ئەزەلی بێت داهێنراوێکی نوێیەو لەسەدەکانی ڕابردوودا نەبووە ــ مذهب فكرية المعاصرة ، ص ٥۹۹ ــ
بەپێی قامووسی مێژوویی زمانی فەڕەنسی ( ڕۆبیری گەورە )وشەی مولحید لەسەدەی شانزەدا دەرکەوتوە لەفەڕەنسیدا ، وە وەرگیراوە لە وشە یۆنانیەکەی (ئاسیوس) .
وشەکە لەزمانی لاتینیدا هەبوە لەسەدەی دوو ، ئەدیبی فەڕەنسی (رابلییه ) بەکاری هێناوە لەسەدەی ۱٦ بە شێوە لاتینیەکەی ، پاشان (بللیته دی مانس) لەساڵی (۱٥٤۷) بەکاریهێناوە بەدەربڕینە فەڕەنسیەکەی ، وەوشەی ئیلحاد بەدیاریکراوی لەساڵی (۱۷۹۲) هاتۆتە نێو زمانی فەڕەنسیەوە . ــ الالحاد واسبابه ، ص٨ .
لەلایەکی ترەوە (د.ڕمسیس عوض) لەکتێبی (الالحاد فی الغرب ) دەڵێت : لەپێش سەدەی شانزە ئیلحاد بوونی نەبووە ، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت لەپێش ئەو مێژووە هیچ مولحیدێك بوونی نەبوە .
بەپێی وتەی (جعفر شیخ ادریس) خەڵکی لەسەدەکانی ڕابردوودا بەگشتی باوەڕیان بەبوونی دروستکەرو هەڵسوڕێنەرێک هەبووە بۆگەردوون ، ئیلحاد بەم وتا نوێیەی کەنکوڵی بێت لەدروستەکەرێك بۆگەردوون شتێکی دەگمەن بووە و تاك تاك هەبوە بیروباوەڕی وابێت ، بەنزیکەیی هەتا سەدەی هەژدە بەم شێوە بەردەوام بووە ، لەسەدەی هەژدەوە ئیلحاد بڵاو بۆتەوە و تەشەنەی کردوە .
هەروەها بەپێی کتێبی ــ Atheism in Britain ــ یەکەم کتێب کەبەڕوونی لەبارەی ئیحاد نوسرابێت لە ئەورووپا لەساڵی (۱۷۷۰) یەکەم کتێبیش لەبارەی ئیلحادنوسرابێت لەبەریتانیا لەساڵی (۱۷٨۲) بووە . ــ فیزیاء ووجود الخالق ، ص۱۹ ــ
هەروەها توێژەری بەناوبانگ (ڕوس) خاوەنی کتێبی (ئیلحاد لەفەڕەنسا) دەڵێت : شتێك بوونی نەبوو بەناوی ئیلحاد پێش سەدەی هەژدە .
جیاواز لە کروس (تولیو گربگوری) پێی وایە زۆرێك لەنوسەرانی سەدەی حەڤدە تۆمەتبارکراون بەکوفرو ئیلحاد ، وەك ماکیافیلی و فانینی ، کە فانینی لەساڵی ۱٦۱۹ لەسێدارەدرا ، ئەمەجگە لەنوسەرانی گومانداری وەك مونتانی و شارون و بودیە ، لەلایەکی تریشەوە (هیرام کاتۆن) پێی وایە کەدیکارت فەیلەسوفێکی مولحید بووە . ــ الالحاد فی الغرب ، ص ۲۰ ــ
دەرکەوتنی ئیلحاد بەشێوەیەکی گشتی لەسەدەی شانزە بەدواوە سەری هەڵداوە و وردە وردە هەتا لەسەدەکانی هەژدەو نۆزدە گەیشتۆتە ئەوپەڕی بەهێزی و ئیلحاد بڵاو بووە ، ئەمە جگە لەوەی بەشێك لە توێژەران لەبواری ئیلحاددا پێیان وایە لەسەدەی هەژدە سەری هەڵداوە وەك خستمانە ڕوو ، ئیلحاد لەپێش ئەو مێژووە ئیلحاد نەبوە بەم واتایەی ئەمڕۆ .
(هیرام کاتون) دیکارت بە فەیلەسوفێکی مولحید ئەخاتەڕوو ، سەیر ئەوەیە لایەنگران و شوێنکەوتوانی فەلسەفەی دیکارت پێیان وابووە بەڵگەکانیان لەسەر بوونی خودا زۆر بەهێزوو پتەوترە لەبەڵگە ئەرستۆتالیسیەکان ، هەر بۆیە جۆرێك لەفەخرو خۆهەڵکێشانیان هەبوو کە شتێکی گەورەیان پێشکەشی فکری مرۆڤایەتی کردوە ، کەکۆمەڵە بەڵگەیەکی بەهێزو یەکلاکەرەوەن بۆ سەلماندنی هەمیشەیی ڕۆح و سەلماندنی نامادیەتی . ــ الالحاد فی الغرب ، ص ۱۹ ــ
سەبارەت بە (جیفروی فالیه ) کەلەساڵی (۱٥۷٤) لەسێدارە درا بەتۆمەتی ئیلحادو بێ بڕوایی ، بەهۆی ئەوەوە نەبوو کە باوەڕی بەخودا نەبێت و مولحیدێکی ڕاستەقینەبێت ، بەڵکو بەوهۆیەوەبوو هەندێک خوێندنەوەی بو کتێبی پیرۆز کردبوو بەشێوەیەك گومانی دروستەکرد لەسەر ئینجیل ، ئەگەرنا (فالیه ) لەوتەیەکیدا دەڵێت : ناگونجێت هیچ مرۆڤێکی ژیر گومان لەبوونی خودا بکات . ــ الالحاد فی الغرب ، ص۱۷ .
سەبارەت بە دەرکەوتنی ئیلحاد لەجیهانی ئیسلامیدا بەم واتا نوێیەی نەبیستراوە لەمێژووی موسوڵماناندا کەسێك باوەڕی بەخودا نەبوبێت ، ئەوەشی دەوترێت لەبارەی چەند کەسێکەوە وەکو ئەبوبەکری ڕازی ، یان ئەبی عەلای مەعری ، ئەوان هیچیان مولحید نەبوون بەواتای باوەڕیان بەخودا نەبێت بەڵکو گومانیان هەبوەو ڕازی تانەی لە پیام و پەیامبەران داوە نەوەکو خودا ، لەبارەی ئەبی عەلای مەعریشەوە (ندیم جسر) دەڵێت : مەعری گومانی لەهەموو شتێك دەکرد تەنها بوونی خودا نەبێت کەهیچ کاتێك گومان بۆبوونی خودا بەلای عەقڵیدا نەدەچوو ، جگە لەم ڕاستیە بەهیچ وتەیەکی تر باوەڕمەکە ، هەرچەندە مەعری سەرسام و دوو دڵ بوو بەرامبەر قەزاو قەدەرو ئازادی ویست و هۆ داناییەکانی دروستکردن و خودی ڕۆح و چۆنیەتی زیندوبونەوە ، بەڵام هەرگیز باوەڕی بەبوونی خودا نەترازاوە ، کە بەهۆی عەقڵی ساغی بەبەڵگە ڕێنمایی کردبوو بۆ بوونی خودا . ــ داستانی ئیمان ، ل ۱٤٦ ــ
لەسەدەی بیستدا ئیلحاد بەو واتا نوێیەی سەری هەڵداو لەساڵی (۱۹۲٦( کەسێك بەناوی (ئیسماعیل احمد ادهم) کێبێکی نوسی بەناوی (لماذا انا الملحد ــ بۆچی بووم بەمولحید ) کەچاپخانەی (التعاون ) لەئەسکەندەریە هەستا بەچاپکردنی .
دواتر (ئیماعیل مظهر) لەساڵی (۱۹۲٨)هەستا بەبانگەشەکردن بۆئیلحاد بەڵام دواتر وازیهێنا لەئیلحادەکەی .
هەر لەساڵی (۱۹۲٨) گروپێك دروستکرا بەناوی (رابيطة الادبي الجديد) کەبانگەشەی بۆئیلحادەکرد . ـــ الموسوعة المیسرة ، ج ۲ ، ص ٨۰۳ ــ ٨۰٤ .
No comments:
Post a Comment