تراژیدیای ئیبلیس
ئاڤار قەرەداخی
چیرۆکی ئیبلیس ئەفسانەیەکی خەیاڵیە لە ئەفسانەدینیەکان ، وەکو نمونەی ئەو ئەفسانانەی بە شێوەیەۆی تراژیدی کۆتاییان هاتوە ، وەتەنها چیرۆکی ئیبلیس خەیاڵی نیە بەڵکو چیرۆکەکانی تری نێو قورئان خەیاڵین ، وەكچیرۆکی ئیبراهیم کە خوا فەرمان دەکات بەسەربڕینی ئیسماعیل کە ئەفسانەیەکیترتراژیدیە ، وەچیرۆکی ئەیوب و تاقیۆردنەوەکەی ئەفسانەیەکی تراژیدیە ، بەڵام گەورەترین پاڵاوان لەنێو چیرۆکە ئەفسانەییە تراژیدیەکاندا ئیبلیسە ، لەبەر ئەوەی تەحەدای ئەو هەڵوێستە تراژیدیەی کرد پاڵەوانانە .
ئیبلیس کە یەکێك بووە لە مەلائیکەتەکان ، پاساوەکانی سوجدەنەبردنی بۆئادەم واقعیبوون چونکە :
۱ ـ ئاگر لە خۆڵ و ئاو باشترەو ئیبلیسیش تەنها ئەوڕاستیەی خستۆتەوە ڕوو کاتێك دەڵێت (قال انا خیر منه خلقتني من نار وخلقته من طین) .
۲ ـ ئەگەر ئیبلیس کڕنوشی بۆئادەم ببردایە ئەوا لەحەقیقەتی یەکخواپەرستی دەچوە دەرەوەو دەبوە هاوبەش دانر .
بەم شێوەیە ئیبلیس لەسەرکارێك کە تێیدا تاوانبار نەبوو دەرکراو کەوتە بەر نەفرەت .
ئــیــــبــلــیــــــــیــس لەهزری ئیسلامیدا ….
ئیبلیس یەکێکە لە جنەکان ، جنۆکە دروستکراوانێکن جیاواز لەمەلائیکە ، وە جن و مەلائیکەش جیاوازن لەئینسان ، وەهەر جۆرێک لەو دروستکراوانە سیفەت و تایبەتمەندی خۆیان هەیە جیاواز لەیەکتر ، مەلائیکە خوا دروستی کردوون لە نوور ، جنۆکه خوا دروستی کردون لەئاگر لە ( مارج من نار) واتا لەبڵێسەی ئاگر ، وە ئینسانیش دروستکراوە لە قوڕ واتا لەپێکهاتەجیاوازەکانی زەوەی ، خۆڵەکەی ئاوەکەی وە پێکهاتکانی تری زەوی .
وە لەفەرمودەدا هاتوە کە ئیمامی مووسلیم ڕیوایەتی کردوە لە عائیشە خانمەوە (خوالێی ڕزیبێت) کە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرمویەتی (خلقت الملائكة من نور ، وخلق الجان من مارج من نار ، وخلق آدم مما وصف لكم)
وەلە قورئاندا هاتوە کە جن و لە ئاگر دروستکراوەو {خلق الانسن من صلصل كالفخار ٭ وخلق الجان من مارج من نار } الرحمن ــ ۱٤ ـ ۱٥
وە مەلائیکە پێش ئیسان دروستکاون بەبەڵگەی ئەوەی پێش ئەوەی خودا ئینسان دروستبکات بەمەلائیکەکان ئەفەرمێت من دەمەوێت لەسەر زەوی جێنشینێک دابنێم ، وە جنۆکەش بەهەمان شێوە پێش ئینسان دروستۆراون ، بەبەڵگەی ئایەتی ۲۷ لەسورەتی الحجر {ولقد خلقنا الانسن من صلصل من حمٳ مسنون ٭ والجان خلقنه من قبل من نار السموم }
ئەم دەقانە بەتەواوی ڕوونی دەکاتەوە کە پێکهاتەی هەریەك لە (جن و مەلائیکەو ئینسان) جیاوازن لەیەکتری و مەلائیکەو جن پێش ئینسان دروستکراون .
وە ئیبلیس لەجنەکانەو یەکێك نیە لەمەلائیکەتەکان ، وەبەڵگەش بۆئەمە ئایەتی ٥۰ لەسورەتی کەهف {وٳذ قلنا للملئكة اسجدوا لأدم فسجدوا إلا إبلیس كان من الجن ففسق عن أمر ربه ..} ئەو ئایەتە دەری دەخات ئیبلیس لە جنەکانەو یەکێك نیە لەمەلائیکەتەکان ، وەبەڵگەیەکی تر جن لە ئاکر دروستکراون و مەلائیکە لەنور ، وەئیبلیس خۆی دەڵێت (من لە ئادەم باشترم منت لە ئاگر دروستکردوە )
ئیبلیس دەچوە نێو ڕیزی مەلائیکەکانوەو وەک ئەوان عیبادەتی دەکرد و تێکەڵیان دەبوو لەهەندێ لەکارەنیان ، وە بۆیە ئەو ئەو تاقیکردنەوەیە ڕووبەڕوی ئیبلیسیش بۆتەوە ، وە ئەش گونجێت فەرمانەکەی خودا ڕووبەڕوی مەلائیکەو جنەکان بوبێت پێکەوە وە هەمویان کڕنوشیان بردوە جگە لە ئیبلیس کە خۆی بەگەورە بینی ، خواداش زانایە بەحەقیقەتی بابەتەکە ، بەڵام ئەوەی کە ڕوونەو جێگەی تەئویلی تێدا نابێتەوە ئەوەیە کە ئیبلیس لە جنەو جیاوزبوە لەمەلائیکە .
ئەوەی ئەمڕاستیە دووپات دەکاتەوە ئەوەیە کە ئیبلیس دەرکەوتنی سەپێچی بوو لە ئیبلیس دوای تاقیکردنەوەکە ، لەبەرئەوەی مەلائیکە بەشێوەیەك دروستکراون کە سەرپێچی خودا ناکەن ، ئەو کارە ئەکەن کە فەرمانیان پێدەکرێت ، لەسەر ئەمە چەندین دەقی ئایەتمان هەیە وەك ئایەتی (۱۹ ـ ۲۰ ـ الانبیاء) کە خودا دەفەرمێت : {وله من في السموت والارض ومن عنده لا یستكبرون عن عبادته ولا یستحسرون ٭ ویسبحون الیل والنهار لایفترون} واتە : هەرچی لەئاسمانەكان و زەوی دایە هەر بۆ خوایە، هەر ئەویش دروستی كردوون و، هەر ئەویش ئەتوانێ ئاڵو گۆڕیان تێدا بكات، ئەوانەش كە لای ئەون (واتە: فریشتەكان) لەپەرستنی ئەودا خۆ بەزلزان نین و هەرگیزیش ماندوو نابن و، هەمووكات و ژیانیان هەر بۆ خواپەرستییە ، بەردەوام بە شەو و بەڕۆژ هەر تەسبیحات و پاكانە ئەكەن و هیچ كات دەست هەڵناگرن و، بەڵكو هەردەم تەسبیحی دەكەن.
هەروەها لەئایەتێکی تردا دەفەرمێت : {لایسبقونه بالقول وهم بأمره یعملون} ۲۷ ـ الانبیاء .
واتە : هەرگیز ئەو فریشتانە قسەی خۆیان پێشی قسەی ئەو ناخەن، واتە: شتێك ناڵێن لەگەڵ فەرمایشتی خوادا دژبێو نەگونجێت وهەر بەپێی فەرمانی ئەو كار ئەكەن .
ئیبلیس بەپێی فەرمانی خودا نەجوڵایەوە ، وە خۆی بەگەورە زانی لەبەردەم فەرمانی خوادا ، ئەمەش ئەو بانگەشەیە هەڵدەوەشێنێتەوە کە ئیبلیس بەیەکێك لەمەلائیکەتەکان دادەنێن ، ئیبلیس بە ئیرادەی خۆی فەرمانی خوای بەجێنەهێنا ، وە پاڵنەری دەرونی دەوری هەبوو بۆ بەجێنەهێنانی فەرمانەکەی خودا .
وە کاتێك ئیبلیس یەکێک بوە لە جنەکان و سەرپێچی فەرمانی خودای کرد ، بەواتای ئەوەنایەت کە هەموو جنەکان سەرپێچی کارن ، جنیش وەک ئینسان وان هەندێکیان باوەڕدارن و فەرمانبەرداری پەروەردگارن و هەندێکیان سەرپێچی کارن و هەندێکیان بێباوەڕن .
ئیبلیس لەبەر بەباشزانینی ئەو مادەیەی لێی دروستکراوە کە ئاگرە بەسەر ئەو مادەیەی ئادەمی لێدروستکرابوو پاساوی بۆخۆی هێنایەوە ، بەڵام هیچ پێوەرێک نیە کە بیسەلمێنێت ئاگر لە خۆڵ باشترە ، ئەوانەی کەوادەڵێن دەبێت پێمانبڵێن بەچ پێوەرێک باشترە ؟ بە چ پێوەرێک فەزڵی ئاگر بدەین بەسەر خۆڵدا ؟
هەروەها ڕێزو فەزڵ بەو مادەیە نیە کە هەر دروستکراوێکی خودای لێدروستکراوە .
ئیبلیس کاتێک خۆی بەگەورە دەگرێت و لەو بوارەشدا تاقیکردنەوەکە دەکرێت ئیبلیس تێیدا دەرناچێت و سەرپێچی دەکات و لەسەر سەرپێچیەکەی بەردەوام دەبێت و داننانێت بەوهەڵەیەی کەکردویەتی ، لەچەندین ئایەتدا خودا باسی کیبری ئیبلیسمان بۆدەکات ، خودا دەفەرمێت {قال مامنعك ألا تسجد إذ أمرتك قال انا خیر منه خلقتني من نار خلقته من طین ٭قال فاهبط منها فما یكون لك أن تتكبر فیها فٲخرج من المنظرین} الأعراف ــ ۱۲ ـ ۱۳
واتا : {قال ما منعك ألا تسجد إذ أمرتك} خوا فەرمووی: باشە! من كەفەرمانم پێدای سوژدە بەریت بۆ ئادەم، چ شتێك رێی لێگرتیت 'ئەی ئیبلیس كڕنووش نەبەیت ؟ وتی: لەبەر ئەوە كە من لەو چاكترو بەڕێزترم، چۆن دەبێ (فاضل) سوژدە بۆ (مەفضول) بەرێت {خلقتنى من نار} تۆ منت لە ئاگر دروستكرد {وخلقته من طين} و ئەویشت لە قوڕ دروستكرد، لە بەر ئەوە سوژدە نابەم
خوا فەرمووی: دەسا لەو پلە تە -بەهەشت، یان (ملكوت الأعلى) - وەرەخوارێ ، تۆ بۆت نییە بەسەر كەسدا فیز بكەیت لەم شوێنەدا. زۆربەی تەفسیر كارانی قورئان دەڵێن: ڕاناوی (منها) لەم جێگایەدا بۆ بەهەشت دەچێتەوە، بەڵام هەندێكیان دەڵێن: بۆ ئەو پلەو دەرەجەیە دەگەڕێتەوە كە لە (ملكوت الأعلى)دا ئیبلیس هەیبوو ، دەسا هەر ئێستا دەرچۆ، بەڕاستیی تۆ لە ڕیزی سووك و ڕیسواكاندایت.
وەکاتێک خودا پێی دەفەرمێت تۆ لە خۆبەزلزانانیت ئیبلیس نکوڵی لێناکات و بەردەوام عینادی دەکات و سورە لەسەر سەرپێجیەکەی .
لەلایەکی ترەوە ئەو پاساوەی هەندێک لەمولحیدان بۆئیبلیسی دێننەوە گوایە ئەگەر سوجدەی ببردایە ئەوا لەتەوحتید ئەچوە دەر ، ئیبلیس خۆی ئەو پاساوە ناهێنێتەوە بۆخۆی ، چونکە باشزانیویەتی ئەو کوڕنوشبردنە کوڕنوشبردنی ڕێزەو فەرمانی خوداشە ، ناشکرێت بڵێین ئیبلیس باشتر لەخودا تەوحیدو و شیرکی زانیوە (نعذ بالله) ، لەقورئانداندا باسی سوجدەی براکانی یوسوفکراوە کەبۆیوسفیان بردوە ، ئەوجۆرە سوجدەیە بۆسەردەمی یوسوف ئاسایی و ڕێگەپێدراو بوە کەسوجدەی ڕێزبوە{فلما دخلوا على يوسف} ئینجا لە میسر كاتێ چوونە لای یوسف {آوى إليه أبويه} باوك و دایكیی لەباوەشگرت و، لە كاروانەكە جیایكردنەوەو بردنیە لای خۆی ، شیاوی ئاماژە بۆكردنە كاتێ یوسف چوویە پێشوازییەكە، پاشاو تەواوی دەست وپێیانیان ئامادەی ئەو پێشوازییە بوون {وقال ادخلوا مصر إن شاء الله آمنين} وتی: دەسا فەرموون: وەرنە (میسر)ـەوە ئینشەڵڵا لەئاسایش و ئاسوودەدا دەبن ، ورفع أبويه على العرش} و باوك و دایكیی لەسەر تەختی حوكمڕانییەكەی دانا {وخروا له سجدا} ئەوانیش هەموو (دایك وبابیی و، یازدە براكەی) كڕنووشی رێزو حورمەتیان بۆ یوسف برد، بەڵێ.. هەر لە(ئادەم)ـەوە، هەتا هاتنی (عیسا) كاتێ كە بچووك سڵاوی لە گەورە كردبا، بۆی ڕەوا بووە سوژدەی ڕێزی بۆ ببات، بەڵام لەم شەریعەتەی دواییەدا، ئەوكارە سڕایەوەو، بڕیاردرا كەتەنها بۆخوا كڕنووش ببرێت {وقال ياأبت هذا تأويل رؤياى من قبل} و یوسف وتی: بابە! ئەمە مانای ئەوخەوەم بوو لەپێشەوە دیتم، مەبەستی ئەوخەونەیەتی كەدیتی یازدە ئەستێرەو مانگ و خۆر كڕنووشیان بۆ دەبرد {قد جعلها ربى حقا} وا ئێستا پەروەردگارم ئاكامەكەی هێنایە دیی و بەراستی گێڕ . یوسوف ۹۹ ـ ۱۰۰ .
سوجدەی مەلائیکەتەکانیش بەهەمان شێوە سوجدەی ڕێزبووە بۆئادەم ، بەبەڵگەی وەڵامەکەی ئیبلیس کەکاتێک سوجدەنابات و خودا پێی دەڵێت بۆسوجدەت نەبرد ؟ { قال ما منعك ألا تسجد إذ أمرتك} خوا فەرمووی: باشە! من كەفەرمانم پێدای سوژدە بەریت بۆ ئادەم، چ شتێك رێی لێگرتیت 'ئەی ئیبلیس كڕنووش نەبەیت ؟ وتی: لەبەر ئەوە كە من لەو چاكترو بەڕێزترم، چۆن دەبێ (فاضل) سوژدە بۆ (مەفضول) بەرێت {خلقتنى من نار} تۆ منت لە ئاگر دروستكرد {وخلقته من طين} و ئەویشت لە قوڕ دروستكرد، لە بەر ئەوە سوژدە نابەم ، دەبینین باسەکە باسی پەرستش و عیبادەت نیە ، بەڵکو ڕێزو خۆبەباشتر زانینە ، ئیبلیس بۆیە کڕنوشی نەبردوە چونکە پێی وابوە ئەگەر کڕنوشبەرێت ئەوا ئادەم لەوڕێزدارتر دەبێت ، خۆبەزلزانی و نەفسیەتی ئیلیسیش ڕێگەی لەوەگرت کەسوجدەبەرێت ، هەربۆیە فەزڵی ئاگر دەدات بەسەر قوڕداو خۆی بەگەورەتر دەزانێت .
لەسەرەوە ئاماژەمان بەوەکرد هەندێک بەمەئەسات ناوی ئەم قیسەیە ئەبەن چونکە ئیبلیس غەدری لێکراوەو دەرکراوە ، باشە ئیبلیس تاوانێکی کردوە بۆدەردەکرێت ؟ خۆ ئادەمیش هەر تاوانی کردو فەرمانی خوای شکاند ، ئەی بۆئادەم و حەوا وەک ئیبلیسیان لێبەسەرنەهێنرا ؟
سەرپێچیەکەی ئادەم وحواو سەرپێچیەکەی ئیبلیس دوورن لەیەکتەوەو جیاوازن لەچەند ڕوویەکەوە :
۱ ـ لە سەرپێچیەکەی ئادەمدا پاڵنەرێکی دەرەکی هەبوو کەئیبلیس بوو ئیبلیس هەستا بەدروستکردنی وەسوەسەو پاشان سوێندی بۆئادەم خوارد کەلەڕاستگۆیان و ئامۆژگاریکارەنە : فوسوس لهما الشيطان ليبدى لهما ما وورى عنهما من سوءاتهما} شەیتان لێیان نەگەڕاو چووە بن كڵێشەیانەوە، بۆئەوە شەرمێنگاو عەورەتیان-كە لەوان داپۆشرابوو - دەرخاو شەرمەزاربن {وقال ما نهاكما ربكما عن هذه الشجرة} و پێیگوتن : پەروەردگارتان كەنەی دەهێشت ئێوە لەمدارە نزیك ببنەوەو لێیبخۆن {إلا أن تكونا ملكين} هەر بۆئەوه بوو ئێوە نەبنە فریشتەو، وەكو ئەوان خێرو شەڕ نەزانن {أو تكونا من الخالدين} یان هەرگیز نەمرن و بە هەتا هەتایی لە بەهەشتدا بمێننەوە , خۆ ئەگەر بۆ بەهێز بوون بێت لەسەر خوا پەرستیی، خواردنی ئەو درەختە قەیناكات ، {وقاسمهما} شەیتان زانی بەو ئاسانییە بڕوای پێناكەن، بۆیە سوێندی بۆ خواردن و وتی: {إنى لكما لمن الناصحين} بە ڕاستی من لە دڵسۆزان و خێر خوازانم بۆتان و بەدڵ ئامۆژگاریتان دەكەم،'نامەوێ فریوتان بدەم بۆچی باوەڕناكەن!' الاعراف ۲۰ ـ ۲۱ .
بەڵام هیچ پاڵنەرێکی دەرەکی نەبوو پاڵ بەئیبلیسەوە بنێت بۆئەوەی فەرمانەکەی خودا بەجێنەهێنێت ، کەس پێی نەوت ئیبلیس نەکەی سوجدەبەریت ، بەڵکو پاڵنەرەکەی ئیبلیس ناوەکی بوو
۲ ـ سەرپێچیەکەی ئادەم لەدڵ سافی و باوەڕکدنیەوە بوو بەئیبڵیس ، هەروەها بەهۆی لەبیرکردنی فەرمانەکەی خوا وە سەرپێچیەکەی ئەنجامدا .
بەڵام ئیبلیس بەهۆی حیقدو حەسودیبردنەوە بەئادەم سەرپێچیەکەی ئەنجامدا .
۳ ـ ئادەم و حەوا دوایی ئەنجامدانی سەرپێجیەکەیان ، کەخودا پێیان دەفەرمێت ئەوە نەموت لەو دارە نزیک مەبنەوە ؟{ فدلاهما بغرور} ئینجا بە فڕو فێڵ وسوێندەكەی، فریویدان و تەماحی خستە بەریان و لەخشتەی بردن {فلما ذاقا الشجرة} ئینجا هەر كەلە بەری درەختەكەیان چەشت {بدت لهما سوءاتهما} خێرا جل و بەرگەكەیان لەبەرا داماڵراو عەیب و عەورەتیان دەركەوت بۆ یەكتر {وطفقا يخصفان عليهما من ورق الجنة} بە پەلە بەگەڵای بەهەشت دەستیانكرد بە داپۆشینی عەورەتیان ، خۆ هەرخواش ئەزانێ ئەوگەڵایە لە چیبوو ؟ {وناداهما ربهما} ئەوسا پەروەردگاریان بانگی كردن: {ألم أنهكما عن تلكما الشجرة} ئایا ڕێم لێ نەگرتن لەو درەختە بخۆن ؟ {وأقل لكما إن الشيطان لكما عدو مبين} وپێیشم نەوتن: شەیتان بۆتان دەوژمنێكی ئاشكرایە نەتانخەڵە تێنێ ؟
لێرەدا ئادەم و حەوا دان بەهەڵەکەیاندا ئەنێن و داوای لێخۆشبوون ئەکەن وەک لەئایەتی دواتردا خودا دەفەرمێت : {قالا ربنا ظلمنا أنفسنا} وتیان: پەروەردگارمان ! تاوانی خۆمانبووو، هەرخۆشمان بووین ستەممان لە خۆمانكردو، فەرمانەكەتمان شكاند {وإن لم تغفر لنا وترحمنا} و ئێستاش ئەگەر لێمانخۆش نەبی و، میهرەبانیمان لەگەڵ نەكەیت {لنكونن من الخاسرين} دەچیینە ریزی زیانمەندانەوە . الاعراف ۲۲ ـ ۲۳ .
بەڵام ئیبلیس خۆی بەهەڵە نەزانی و پاساوی بۆخۆی هێنایەوە کە من لەئادەم باشترم
{قال يا إبليس ما منعك أن تسجد لما خلقت بيدي} خوا فەرمووی: ئەرێ ئیبلیس! چی رێی لە تۆ گرت كڕنووش بەری بۆ ئەوەی كە بەدوو دەستەی خۆم دروستم كردووە ؟ {أستكبرت أم كنت من العالين} ئایا خۆت لاگەورە بوو، یا لەپلە بەرزان بوویت؟ و سوژدەت بەشیاوی خۆت نەزانی؟ {قال أنا خير منه} شەیتان وتی: دیارە من لەو خۆم بە چاكترو باشتر دەزانم {خلقتنى من نار وخلقته من طين} چونكە تۆ منت لەئاگر، ئەویشت لەگڵ و قوڕ، دروستكردووە . ص ۷٥ ـ ۷٦ .
٤ ـ ئادەم و حەوا تاوانەکەیان دایە پاڵ نەفسی خۆیان {قالا ربنا ظلمنا أنفسنا} وتیان: پەروەردگارمان ! تاوانی خۆمانبووو، هەرخۆشمان بووین ستەممان لە خۆمانكردو، فەرمانەكەتمان شكاند .
بەڵام ئیبلیس لەخۆی دورئەخاتەوەو هۆکاری سەرپێچیەکە ئەداتە لای خودا {قال فبما أغويتنى لأقعدن لهم صراطك المستقيم} ئەوجا شەیتان كەوتە ململانێ وعینادەوەو وتی: چونكە گومڕات كردم، شەرتبێ رێ ڕاستەكەی تۆیان لێبگرم .
کەواتە جیاوازی زۆر لەنێوان ئەو دوو سەرپێچیەدا هەیە وەک خستمانەڕوو هەندێکیان .
بابەتێکی تر کەڕەنگە بێت بەمێشکی هەندێک کەسدا ئەویش ئەوەیە ئایە جیاوازی چیە لەنێوان خۆبەباشزانینی مەلائیکەتەکان و ئیبلیسدا ؟ خۆمەلائیکەتەکانیش وتیان ئێمە لەئینسان باشترین ئەی بۆ وەک ئیبلیس سزا نەدران ؟
ئەم دوانەش جیاوازی زۆر لەنێوانیاندا هەیە :
خودا دەفەرمێت : {إنى جاعل فى الأرض خليفة} كەبە ڕاستیی من دەمەوێ جێنشینێك لە زەوییدا بۆ ئاودانكردنەوەی زەویی دابنێم ، {قالوا أتجعل فيها من يفسد فيها ويسفك الدماء} فریشتەكانیش گوتیان: ئاخۆ تۆ كەسێكی وا دەكەێتە جێنشین كە كاری فەسادو بەدكاری وخوێن ڕێژی بكات..؟! {ونحن نسبح بحمدك ونقدس لك} لەحاڵێكدا ئێمە هەر خەریكی تەسبیح و تەحمیدی تۆین و، تۆ بە پیرۆز ڕادگرین و ، لە هەرشتێكی نەشیاوو نەگونجاو بەدوورت دەتگرین…؟! {قال إنى أعلم مالا تعلمون} پەروەردگاریش لەوەڵامیاندا فەرمووی: بێگومان ئەوی من ئەیزانم ئێوە نایزان.
مەلائیکەتەکان کاتێک دەڵێن : ( ئایە کەسانێك دەکەیتە جێنشین کە خراپەدەکەن و خوێن دەڕێژین ، وەئیمە خەریکی تەسبیح و عیبادەتی تۆین ) مەلائیکەکان باس لە کردەوە (عمل) دەکەن ، نەهاتون وەکو ئیبلیس لەڕوی ڕەگەزەوە خۆیان بەباش بزانن ، بەڵکو هاتون بەراوردێکیان لەنێوان کارو کردەوەی خۆیان و مرۆڤدا کردوە و گەیشتون بەو ئەنجامە دواتر کەخودا تاقیان دەکاتەوە و ناتوانن ناوی ئەوشتانە بزانن کە ئادەم ئەیزانێت دان بەوەدا دەنێن کەتەنها ئەوەدەزانن کەخودا فێری کردون ، (ئیبن كەسیریش) ئەڵێ: كە فریشتەكان دەڵێن: (أتجعل فيها من يفسد فيها..) مەبەستیان ڕەخنەگرتن و سووكایەتی و حەسوودی و ئێرەیی بردن بە ئادەم نەبوو، بەڵكو پرسیارە لەحیكمەتی خوا بۆ دروستكردنی ئادەم و, جێنشینكردنی لەزەوییدا، وەك بڵێن ئاخۆ حیكمەت چی بێ لە دروستكردنی ئادەمدا، لەكاتێكدا فەساد و بەدكاریی دەكەن؟!. خاوەنی تەفسیری(تەسهیل)یش دەڵێت: خوا خستیە دڵیانەوە كە: جۆری ئادەمیی بەسروشت بەدكار وخوێن ڕێژیان تێدایە، بۆیە ئەوپرسیارەیان كرد.
ئینجا بۆئەوەی پتر ڕۆشن و ئاشكرا بێ كە: ئەم ئادەمیزادە گەلێ توانای نهێنی ونادیاری تێدایەو، دەشتوانێ زۆر بەباشی كاروباری زەوی بەڕێوە ببات، خوا ئەفەرموێ: {وعلم آدم الأسماء كلها} خوا ناوی هەمووشتێكی ، پێوست- بۆژیانی ئادەم خۆیی و نەوەكانی هەتا ڕۆژی سەڵا- فێری (ئادەم) كردو خستیە مێشكییەوەو ئامادەی كرد كەبۆ هەموو سەردەمێ چی بكاو چۆن بژی ، {ثم عرضهم على الملائكة} لە پاشان خستیە بەردەم فریشتەكان {فقال أنبؤنى بأسماء هؤلاء إن كنتم صادقين} فەرمووی: دەسائەگەر ئێوە ڕاست دەكەن لەئادەم بەتواناترو باشترن بۆجێنشینیەتی، فەرموون ناوی ئەوشتانەم پێ بڵێن .
{قالوا سبحانك لا علم لنا إلا ماعلمتنا} ئەوانیش گوتیان: تۆ پاك وبێخەوشی، ئێمە هیچ زانیارییەكمان نیە، مەگەر ئەوەی خۆت فێرت كردبین {إنك أنت العليم الحكيم} بێگومان تەنها هەر ئەتۆی خوای زۆر زاناو كارجوان و، گشت كارەكانیشت پڕلەحیكمەت و لەجێیخۆیدان، جا دوای دەركەوتنی بێ دەسەڵاتی فریشتەكان و ددان پێنانیان .
لەکۆتاییدا ئەگەینە ئەوەی کە لەتاقیکردنەوەیەکی تەواو ئازاددا ئیبلیس فەرمانی خوای بەجێنەهێنا ، کاتێکیش کەسێک بەویست و ئیرادەی ئازادانەی خۆی لەنێوان دوو ئیختیاردا یەکێکیان هەڵئەبژێرێت ئەبێت مەسئولیاتی بڕیارەکەشی بگرێتە ئەستۆو ئەو ئەنجامانەی لێی ئەکەونەوە هەڵی گرێت ، ئیبلیس لەکاتێکدا فەرمانی خودای شکاند سوربوو لەسەر عینادی و لوتبەرزی خۆی و پەشیمان نەبونەوە ، شایستەی ئەو دەرکردنە بوو کەخودا دەری کرد .
No comments:
Post a Comment