ئەو دوا چڵەپوشەی هەموو مولحیدەکان دەستی بۆدەبەن .
ئاڤارقەرەداخی
یه‌كێك له پرسیارانه‌ی زۆربه‌ی جار روبه‌رووی خواناسان ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن مولحیده‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن : باشه گریمان گه‌ردون خوا دروستی كردوه ئه‌ی خوا كێ دروستی كردوه ؟ زۆربەی ئەومولحیدانەی دیار‌و بەنابانگن پەنابۆئەمە دەبەن هەتا د‌یڤید هیوم دەڵێت : کاتێك بونی سەعات دەبێتە بەڵگە لەسەر بونی دروستکەرەکەی کە هەم سەعاتەکەو هەم دروستکەرەکەشی ئەبینین ، بەڵام گەردون نابێتە بەڵگە بۆبونی دروستکەرەکەی چونکە دروستکەر نابینین .
هەروەها دەڵێت :کاتێك هەموو شتێک دەگەڕێنینەوە بۆ هۆیەک ، ئەوا پێویستە بەدوای هۆی بونی خواشدا بگەڕێین .
(قصة الفلسفة الحديثة ــ زكي نجيب ، ص ۲٤٤(
ڕیچارد داوکینزیش لەکتێبی وەهمی خوا کاتێ باس لە بەڵگەی تۆما ئەکویناس ئەکات و ئەڵێ هەرسێ بەڵگەکە پشت دەبەستن بەهزری گەڕانەوەو دەست بەدامێنی خودا دەبێت بۆیەکلا کردنەوە گریمانێکی تەواو نابەجێ دەکەن کاتێك خودا پارێزراو دەکەن لەم گەڕانەوەیە لێره ان شاءالله وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه به‌س تكام وایه به‌وردی بیخوێننه‌وه . وه‌ڵام :
1- سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه روون بكه‌یه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ی مولحیده‌كان ده‌یڵێن : ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك خوا دروستی كردوه ئه‌ی كێ خوای دروست كردوه ، ئه‌ی خۆتان ناڵێن هه‌موو بوویه‌ك دروستكه‌رێكی هه‌یه ده‌ی ده‌بێت خودا‌ش (جل جلاله) دروستكه‌رێكی هه‌بێت ! ئه‌م قسه‌یه هه‌ڵه‌یه‌و به‌و جۆره نیه وه‌ك (عبد الرحمن حبنكه) له‌كتێبی (صراع مع ملاحده _ص 99) ده‌ڵێت : رسته‌ی (هه‌موو بوو یه‌ك دروستكه‌رێكی هه‌یه )یان خستۆته شوێنی (هه‌موو بوویه‌كی دروستكراو دروستكه‌رێكی هه‌یه) كه‌واته هه‌موو بوویه‌كی دروستكراو دروستكه‌رێكی هه‌یه ، به‌ڵام خودا (الله) دروستكراو نیه هه‌تا دروستكه‌ری هه‌بێت .
2- پاشان ده‌پرسین ئایه له كوێدا به‌دوای دروستكه‌ری خوادا (سبحان الله) ده‌گه‌رێن ؟ ده‌ڵێن خۆر دروستی كردوه ؟ یان زه‌وی ؟ یان فڵان ئه‌ستێره ؟ یان یان ؟؟؟؟؟؟ .... پێمان ناڵێن له‌كوێدا ده‌گه‌ڕێن ؟
3- نه‌زه‌ریه‌یك هه‌یه پێی ده‌ڵێن : (ده‌ور) واتا : دووشت هه‌ریه‌كه‌یان دروستكه‌ری ئه‌وی تریانه ، بۆنمونه : ئه‌م لاپتۆپه‌ی من دروستكه‌ری ماوسه‌كه‌یه ، ماوسه‌كه‌ش دروستكه‌ری لاپتۆپه‌كه‌یه . ئه‌مه‌ش نا معقوله ، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان په‌كی كه‌وتوه له‌سه‌ر ئه‌وی تریان ، ده‌بێت بوونی یه‌كێكیان پێش ئه‌وی تریان بكه‌وێت ، كه‌چی لێره‌دا بوونی هه‌ردووكیان په‌یوه‌سته به بوونی ئه‌وی تریانه‌وه ئه‌وه‌ش ناگونجێت و هیچیان نایه‌نه بوون .
4- نه‌زه‌ره‌یه‌كی تر هه‌یه ناوی (الا نهائیه) ئه‌مه كۆتایی نیه ، واتا : كتێبك قه‌له‌مێكی دروست كردوه ، مۆبایڵێكیش قه‌له‌مه‌كه‌ی دروست كردوه هه‌تا دوای ده‌روا به‌بێ برانه‌وه واتا هه‌رشته‌و دروستكه‌رێكی هه‌یه‌و ئه‌و دروستكه‌ره‌ش دروستكه‌رێكی هه‌یه ....... ، ئه‌مه‌ش نه‌گونجاوه ، یه‌كێك بڵێ : (خودا) خودایه‌كی تر دروستی كردوه ئه‌ویش یه‌كێكی تر ئه‌ویش یه‌كێكی تر ئه‌مه له‌گه‌ڵ عه‌قڵ یه‌كناگرێته‌وه بۆیه ده‌بێت خاڵێكمان هه‌بێت بۆوه‌ستان .
5- هه‌روه‌ها كاتێك ئێمه ده‌ڵێین : (الله) دروستكه‌ره‌و ئه‌زه‌لییه ، ئیتر پێویست ناكات ئه‌و پرسیاره بێ مانایه بێت به مێشكمانداو بیكه‌ین ، چونكه كه‌وتمان فڵان شت خالقی هه‌یه ئه‌وا یه‌عنی دروستكه‌ر نیه بۆیه دروستكه‌ریش (نابێته خودا) خودا بوونی به‌هه‌موومان به‌خشیوه به‌بێ بوونی خودا هیچ شتێك بوونی نیه خودا (واجب الوجوده) واته پێویسته بوونه هه‌رده‌بێت هه‌بێت ، به‌ڵام جگه له‌خودا هه‌مووبوونه‌كانی تر (ممكن الوجوده)
بالێره‌دا پرسیارێك بكه‌ین ، ئایه بوون(الوجود) ئه‌سڵه‌و پێش نه‌بوون كه‌وتوه ؟ یان نه‌بوون(عدم) ئه‌سڵه‌و پێش بوون كه‌وتوه؟.
سه‌ره‌تا باگریمانه‌ی ئه‌وه دابنێین كه نه‌بوون (عدم) سه‌ره‌تایه‌و ئه‌سڵه ، ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه‌مان كرد كه نه‌بوون ئه‌سڵه ئه‌وا واتای ئه‌وه‌یه كه هیچ شتێك بوونی نه‌بووه ، كه‌واته ئه‌وشتانه‌ی ئێستا هه‌ن یان پێشتر هه‌بوون خۆیان خۆیانیان له‌نه‌بوونه‌وه هێناوه‌ته بوون !كه‌ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ عه‌قڵ دا یه‌ك ناگرێته‌وه ، چونكه له‌نه‌بوه‌وه هیچ شتێك ناتوانێت خۆی بهێنێته بوون ، ئه‌وه ده‌چێته ناو موسته‌حیلاته‌وه كه ناگونجێت ڕووبادات ، كه‌واته ده‌بێت بوون ئه چونکە بەهیچ جۆرێك لۆژیکی نیە بڵێین لەنەبونی گشتیەوە بون هاتەدی ، واتا هیچ شتێك بونی نەبو دواتر مادە یان شتێکی تر هاتەدی ، چونکە هیچ شتێك ناتوانێت لەنەبونەوە خۆی بهێنێتە بون ، دەشڵێین هیچ شتێك بونی نەبوو تاهتنەبوونەکەی بگەڕێنینەوە بۆ هۆکارێکی دەرەکی ، کەواتە دەبێت بنەڕەت بون بێت و بویەك بونی هەبوبێت ،جا مادەیە وەک لای مولحیدەکان یان لای ئیمانداران کە خودای په‌روه‌ردگاره (الله) كه (واجب الوجود) ، به‌ڵام بۆ باقی بوونه‌وه‌ره‌كانی تر كه خودا هێناونیه‌ته بوون نه‌بوونیان پێش بوونیان كه‌وتوه ، ئه‌مانه (ممكن الوجود) ، ئه‌وانه‌شی باوه‌ڕیان به خودا نیه ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێن كه شتێك هه‌ربووبێت و ئه‌زه‌لی بێت ، جا ده‌ڵێن گه‌ردون ئه‌زه‌لیه یان ماده، ، ئه‌وه‌ش دواتر ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه كه ماده ئه‌زه‌لی نیه .
6- ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان به‌خودا نیه ده‌بێت یان بڵێن : به‌رێكه‌وت گه‌ردون هاتۆته بوون ئه‌وكاته‌ش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نیه‌و قسه‌یه‌كی بێ مانا ده‌كه‌ن چونكه رێكه‌وت ته‌نها قسه‌یه‌كه‌و هیچی تر زانای سویسری (یوجین جای) دەڵێت : ئەگەری دروست بوونی یەك گەردی پرۆتینی بەرێکەوت (١ بۆ ١٠ کە ١٦٠ جار لەخۆی بدرێت) ئەوەندەیە ، ئەوکاتەی پێوستیەتی بریتیەلە (١٠ کە ٢٤٣ جار لەخۆی بدرێت) ساڵی دەوێت ))، (ده‌توانیت به‌حاسیبه ئه‌و ژماره زه‌رب بكه‌یت هه‌تا بزانیت چ ژماره‌یه‌ك ده‌رده‌چێت) ئەوە بۆیەك گەرد ئەی بۆئەم گەدوونە دەڵێن چی ئه‌مه‌ی فرانك ئالن باسی ده‌كات و ئه‌و حیسابه له یوجین جای نه‌قڵ ده‌كات باسی پرۆتینه‌كان ده‌كات كه‌له هه‌موو خانه زیندوه‌كاندا پێكهاته‌ی بنه‌ره‌تین ئه‌وانه له‌پێنج توخم پێكدێن (كاربۆن ،ئۆكسجین ،هایدرۆجین ،نایترۆجین ،گۆگرد) كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی له‌ناو توخمه‌كانی تردا دابه‌ش بكه‌ین ئه‌وكاته ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌و پێنج توخمه یه‌كبگرن بۆ دروستبوونی یه‌ك گه‌ردی پرۆتینی كه له (40000) گه‌ردیله پێكهاتوه ئه‌و ژماره‌یه ده‌كات كه‌له‌سه‌ره‌وه هێناومانه كه یوجین جای حسابی كردوه ؟
یان دەبێت بڵێن مادە ئەزەلیە ئێمەش دەڵێین :
١ – بۆهەرشتێکی ئەزەلی لەسیفەتە زاتیەکانی ئەوەیە کە قابیلیەتی گۆرانی نیە ، بەڵام مادە دەگۆرێت و هەندێك سیفەتی ون دەکات و سیفەتی تری بۆدرسست دەبێت ئەوەش نەگونجاوە .
٢ – مادە بەبێ جوڵە نابێت ، باشە مادە لە پرۆتۆن و نیوترۆن پێك هاتوە لەگەڵ سوڕانەوەی ئەلیکترۆن بەدەوریدا ، ئەگەر ئێمە بپرسین کەی و لەکوێوێی ناوکەکەوە دەستی کردبەسوڕانەوە ئەلیکترۆنەکە ئەگەر هاتو ئێمە ناوکەکەمان کرد بەدەبەشەوە ، دەڵێن چی ؟ خۆنابێ بڵێین لەهەموو بەشەکانی ناو‌کی مادەکەوە دەستی بەسورانەوە کردوە دەبێت خاڵێك دیاری بکەن لەسەرەتاوە دەستی پێکردبێت ، دەی ئەوەش ئەوەدەگەیەنێت کەدرستکراوەو ئەزەلی نیە و سەرەتایەکی هەیە.
٣ - ئەگەر کەسێکیش بڵێت یەکەمجار مادە جوڵەی نەبوو دوایی بۆی درووست بوو، ئەوکات دەپرسین چۆن بۆی دروست بوو ؟ خۆ ناش گونجێت بڵێین خۆی بۆخۆی دروست کرد ، کەواتە لەدەرەوە پێی دراوە ئەوکاتیش دەبێت دان بەدروستکەرێکدا بهێنن .
٤ – زانایان دەڵێن بەپێی یاسای دینامیکای دووەمی گەرمی ناگونجێت گەردوون ئەزەلی بێت ،چونکە بەردەوام گەرمی لەتەنەگەرمەکانەوە دەروات بۆ تەنە ساردەکان ، بەپێجەوانەشەوە بەپاڵنەرێکی خودی روونادات ، بۆیەرۆژێك دێت هەموو تەنەکان گەرمیان یەکسان دەبێت و ژیان تێك دەچێت .
٥ ـ مادیەکان دەڵێن (کۆنێتی مادەو جوڵەکەی هەرلەئەزەلەوە پەیوەستی یەکترن و لێك جیانابنەوە ، مادیەکان دەڵێن جۆرەکانی زیندەوەر لێکەوتەن ، پاش ئەوەی بەهۆی زاستی توێژینەوەی چینەکانی زەویەوە بۆتان بەدەرکەوت ، کەجۆرەکانی زیندەوەرو ڕوەك پەیدا بوون پاش ئەوەی کەنەبوون .
مادیەکان دەڵێن هەمو جۆرەکان (مرۆڤ و زیندەوەران و ڕوەك هەرچی بوونی هەیە)بەگشتی بەهۆی جوڵەی بەشەکانی مادەوە پەیدا بون ، ئەوجوڵەیەی کەلاتان وایە هەرلەئەزەلەوە پەیوەستێتی ، مانای ئەمە وادەگەیەنێت کە جۆرایەتیەکان لەمادەو جوڵەکەی پەیدا بووبن ، وەك پەیدا بوونی هۆکار لەهۆکەی ، ئەمە ئەوسێ داوایەیە کەچەسپاندتانە .
هەموو عەقڵێکی ساغ بڕیارێکی تەواو بڕەر دەدات و هیچ گومانێکی تیا نیە کەشت بەهیچ شێوەیەك لەهۆپەیوەندی دارەکەی دواناکەوێت ، ئەگەر هۆکەی لێکەوتەبێت هۆکارەکەشی لێکەوتە دەبێت بەبێ هیچ دواکەوتنێك (بۆنمونە : ئاگر هۆی سوتانە ، کەئاگر هەبوو سوتانیش دەبێت ئاگر هۆیە نابێت سوتان لکەوتەیە نابێت دوابکەویت لە ئاگرەکە ، واتا هەرکات ئاگر هەبوو سوتانیش دەبێت هەبێت) وتەی مادیەکان بەکۆنێتی مادەو جوڵەکەی کەهەردووکیان هۆی بوونی جۆرایەتی گەردوونن ، کەواتە دەبێت جۆرایەتیەکانیش کۆن بن ، بەواتایەکی سانا (مادەم مادەو جوڵەکەی هۆی دروست بوونی زیندەوەرانن ، وەمادەو جوڵەکەشی ئەزەلین و کۆنن ، دەبێت زیندەوەرانیش کۆن بن ، چونکە هۆکە کەمادەو جوڵەکەیەتی کەبونیان هبێت ، دەبێت زیندەوەرەکانیش ڕاستەوخۆ لەگەڵ بونی هۆکەدا دروست ببونایە بەڵام زیندەوەران ئەوەندە کۆن نین بەدان پیانانی مادیەکان خۆشیان )
کەواتە مادە ئەزەلی نیە چونکە مادە خەوەنی ویست و دانایی و زانستیش نیە پێی باش بوبێت دروستکردنی زیندەوەران وادوابخات ، لەلایەکی ترەوە مادیەکان دەڵێن مادە بەبێ وێنە نەبوەو نابێت ، چونکە مادەو جوڵەکەی کەبەهۆیانەوە وێنە دروست دەبێت ، هەڕدووکیان کۆن و پەیوەستن بەیەکەوە .
بەڵام عەقڵی ساغ بێ گومانە لەوەی هەموو وێنەیەك کەمادە وەری دەگرێت لێکەوتەیە چونکە لەناو دەچێت و دووچاری گۆڕان دەبێت ، ئەگەر ساکارترین وێنەش بێت ، بەبەڵگەی ئەوەی ئەم وێنانە لەناوچون و بەسەردا هاتوە .
وێنە جۆرایەتی زیندوەکان جێیان گرتونەتەوە وەك چەسپانتان کەبونیان لە چینەکانی زەویدا لێکەوتەیە و هیچ شاراوە نیە لەلای عەقڵ ، کەهەرشتێك بچێتە خانەی نەبونەوە کۆنێتی مەحاڵە ، لەبەر ئەوە وێنە پەیوەستەکەی مادە لێکەوتەیە ناگونجێت مادەکۆن بێت ، کەواتە پێش پەیدابونی مادە دەبێت مادە چۆن بوبێت ؟ یان ئەوەیە بوترێت وێنەی لەخۆنەگرتوە ، کەباوەڕتان بەمەش نەهێنا چونکە مەحاڵە مادە بەبێ وێنە ببێت ، بەدەربڕینێکی تر (مادە بەگوێرەی وتەتان و بەگوێرەی عەقڵی ساغ پەیوەستی وێنەیە و وێنەش پەیوەستی مادەیەو جیانابێتەوە لێی گەرمادەی پەیوەستی دار کۆن بێت ، وێنەپەیوەستەکەشی کۆن دەبێت ، چونکە بەبڕیاری عەقڵ هەرگیز پێویست لەپەیوەست جیانابێت ، بەڵام ئەم وێنەیە کۆن نیە ، بەبەڵگەی ئەوەی نەبوونی لەخۆ گرتوە ، کەواتە مادەش کۆن نیە .
٦ ـ مادیەکان دەڵێن مادە لەناو ناچێت و هەردەمێنێت وەدەڵێن مادە شێوەکەی دەگۆڕێت بەڵام ئەسڵی مادە لەناو ناچێت ، لەخاڵی پێش‌و باسی ئەوەمان کرد مادە بەبێ وێنە نابێت کەواتە کاتێڮ وێنەیەك لەناو دەچێت واتای چیە ؟ واتای ئەوەیە مادە لەناو چوە .
وە مادە لەگەڵ هەر گۆڕانێك بەسەری دێت بەشێك لە وزەکەی ون دەکات هەتا وای لێدێت نامێنێت ، لەبەردەوامی ئەو گۆڕانانەی بەسەری دێت .
هەروەها جاران دەیان وت بە زەڕە (ئەو بەشەی بەش بەش ناکرێت) بەڵام دەرکەوت کەمادە بەردەوام دەتوانرێت تێك بشکێنرێت هەتا دەبێت بەوزە ئەوکاتیش لە سنوری مادە دەچێتە دەرەوە ، هەروەها وتمان مادە بەبێ وێنە نابێت ئەومادەیەش لەناو دەچێت کەواقعیەو لەوێنە جۆراو جۆرەکاندا لەشێوەی مەجەڕەو زیندەوەران دەردەکەوێت ئەومادەیە لەناو دەچێت ، بەڵام ئەو مادەیەی کەلەناو ناچێت پێی دەڵێن (مادە زیهنیە) ئەومادەیە تەنها لەمێشکدا بونی هەیەو لە واقیعدا بونی نیە وێنایەکی خەیاڵیە دروستکراوە بۆمادە ، مادەی زیهنی مادەیەکە موجەڕەدە لەوێنەو وێنەی نیە وە ئەوەش لەواقعدا بونی نیەو تەنها لەزیهندا بونی هەیە .
۷ ـ هەرشتێك سەرەتای هەبێت ئەوا کۆتایشی دەبێت مادەم مادە ئەزەلی نیە کەواتە ئەبەدیش نیە .
٨ ـ مادە خاوەنی (ژیان ، زانست ، ویست .... ) نیە یاسایەکمان هەیە دەڵێت (شتێکت پێ نەبێت ناتوانی بیبەخشی) باشە مادە زانستی نیە ویستی نیە ژیانی نیە ئەی چۆن بەخشی بەزیندەوەران ؟ ئایە دەکرێت کەسێك دینارێکی پێ نەبێت کەچی دوو دینار ببەخشێت ؟
۹ ـ زانایانی سۆڤیەت بۆماوەیەکی زور خەریکی توێژینەوە بوون هەتا بۆچونەکەی نەنجڵز بسەلمێنن کە دەڵێت (ژیان هیچ نیە کارلێکی کیمیایی نەبێت ) زانایان لەساڵی (١٩٦٩) رایانگەیاند بۆ سەرۆکایەتی سۆڤیەتی کە زانست ناتوانێت بیسەلمێنێت کەژیان لەئەنجامی کارلێکی کیماییەوە دروست بووە ، وە لەرێگەی هۆکارە زانستیەکانەوە ناتوانرێت ژیان بەرهەمبهێنرێت لەمادەیەکی مردوو ، بەڵکو ژیان تەنها لەخانەزیندوەکانەوە درووست دەبێت . وه كاتێك ئێمه ده‌ڵێین (الله) دروستكه‌ری گه‌ردونه ئه‌وا ئه‌و پرسیاره بێمانایه‌و كردنی هیچه چونكه (الله) (الخالق) نه‌ك مەخلوق .
No comments:
Post a Comment